نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت نزیکه‌ی 8 هه‌زار که‌س رۆژئاوای موسڵ و گونده‌کانی ده‌وروبه‌ری به‌جێ هێشتوون له‌و کاته‌ی هێزه‌کانی عێراقی ده‌ستیان کردووه بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی به‌شی نێوه‌ی رۆژئاوای شاره‌که له ده‌ستی گروپی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی.
ئۆفیسی فریاگوزاریه‌کانی مرۆڤایه‌تیانه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له رۆژی سێشه‌ممه ووتی زۆری ئه‌و که‌سانه‌ی هه‌ڵاتوون و گه‌یشتوونه‌ته ناوچه‌کانی ژێر کۆنترۆڵی حکومه‌ت له باشوری موسڵ ماندوو و تین‌و بوونه.
ئوفیسی فریاگوزاریه‌کانی مرۆڤایه‌تیانه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت ئاژانسه‌کانی فریاگوزاری و حکومه‌تی عێراقی په‌ره به شوێنی راگوێزراوه‌کان ده‌ده‌ن له ناوچه‌که‌دا و هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت ژماره‌یه‌کی زۆر به‌لای که‌م 75 که‌س به هۆێ ترس و تۆقان له به‌ره‌کانی پێشه‌وه‌ی شه‌ردا تیماری کراوون.
له هه‌فته‌ی رابوردوودا عێراق به پشتێوانی هاوپه‌یمانانی به رێبه‌رایه‌تی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان ده‌ستیان کرد به هێڕش کردن بۆ پاکردنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له رۆژئاوای موسڵ.
عێراق رایگه‌یاند هه‌موو رۆژهه‌ڵاتی موسلی ئازاد کردووه.