سەرۆکی شاندی ئۆپۆزسیۆنی سوریا نەسر حەریری لە گفتوگۆکانی ئاشتی لە جنێڤ وتی هیوادارە لە کۆبونەوەکەی ڕۆژی سێشەممەدا لەگەڵ کاربەدەستانی ڕوسیادا بتوانێت قایلیان بکات فشار بخەنە سەر شاندی حکومەتی سوریا بۆ ئەوەی بـێنە ناو گفتوگۆ سیاسییەکانەوە.
حەریری دوای چاوپێکەوتنەکەی لەگەڵ نێردراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ستافان دی میستۆرا بە ڕۆژنامەنووسانی وت پێم وایە کۆبوونەوەکەی سبەینێ باش دەبێت.
وتیشی لە قوڵایی دڵمانەوە هیوادارین ئەم هەڵوێستە سەرزارەکییانە ببنە هەڵوێستێکی کرداری و ببنە هۆی ئەوەی داواکارییەکانی گەلی سوریا بۆ ئاشتی بهێنرێنە دی و فشارێکی تەواو بخرێتە سەر ڕژێمەکە بۆ ئەوەی بەجددی بێنە ناو گفتوگۆکانەوە.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز