Accessibility links

خەڵاتەکانی ئۆسکاری ساڵی 2017


89هەمین خەڵاتی ئۆسکار بە شێوەیەکی ئاسایی و بە گۆرانی و سەماکردن دەستیپێکرد بەڵام بە گەورەترین هەڵە کۆتایی پێهات. لە کاتێکدا هاتە سەر گرنگترین خەڵاتی شەوەکە ئەویش خەڵاتی باشترین فیلم بوو کە درا بە فیلمێکی هەڵە. فەی دەنەوەی لەگەڵ وارن بێتی، نێوی فیلمێکی هەڵەیان هەڵگرتبوو و بە هەڵە خاڵاتی باشترین فیلمیان دابە فیلمی " لالا لاند" لە بری فیلمی "موونلایت." بەڵام پاشان هەڵەکە ڕاست کرایەوە و خەڵاتەکە درا بە فیلمی موونلایت کە لەسەر بەسەرهاتی پیاوێکی ڕەشپێستی هاوڕەگەزبازە. جۆردن هۆرۆویتز بەرهەمهێنەری فلیمی لا لا لاند هەر کە بۆی ڕوون دەکرێتەوە فلیمی موونلایت براوەیە بە پەلە دەچێتە بەردەم مایکرۆفۆنەکە و ڕایدەگەیەنێت بە هەڵە ناوی فلیمەکەیان خوێندراوەتەوە و داوا لە دەرهێنەر و ئەکتەرانی فلیمی موونلایت دەکات بێنە سەر سەکۆکە و خەڵاتەکانی خۆیان وەربگرن. پاشان واڕن بیتی ڕوونی دەکاتەوە هەڵەکە چۆن بووە و دەڵێت لە نێو کاغەزەکەی دەستی وانووسرابوو

.

کۆتایی بۆنەکەی شەوی یەکشەممە ئەوەندە سەرسوڕهێنەر بوو کە شتەکانی تری لەبیری خەڵکی بردەوە کە پڕبوو لە باس کرنی کارەکانی دانۆڵد ترامپ، گاڵتەوگەپ و چەندین گۆرانی و سەمای جۆراو جۆر.

لالا لاند هەرچەندە نەبوو بە باشترین فیلمی ساڵ بەڵام خەڵاتی باشترین دیزانی دەرهێنەری وەرگرت. و دەهێنەری لالا لاند دەیمن چازێل خەڵاتی باشترین دەرهێنەری ساڵی بەدەست هێنا و لە تەمەنی 32 ساڵیدا بوو بە گەنجترین دەرهێنەری خاوەن خەڵاتی ئۆسکار.

ئێما ستۆن خەلاتی باشترین ژنە ئەکتەری وەرگرت بۆ ڕۆڵی لە فیلمی لالا لاند. و گۆرانی city of stars بوو بە باشترین گۆرانی ساڵ. و هەروها خەلاتی باشترین سینەماگرافیشی وەرگرت.

ئەکتەری فیلمی موونلایت ماهرشالا عەلی خەڵاتی باشترین ئەکتەری ڕۆڵی لاوەکی بەدەستهێنا.

ڤیۆلا دەیڤس باشترین خەڵاتی ئەکتەری لاوەکی بۆ فیلمی Fences (فێنسس) وەر گرت. و خەڵاتی باشترین ئەکتەریش درا بە کاسی ئەفلیک بۆ فیلمی Manchester by the Sea ( مانچستەر بای دە سی).

دەرهێنەری ئێرانی ئەسغەر فەرهادی کە خەڵاتی باشترین فیلمی زمانە بیانییەکانی بردەوە بۆ فیلمی Salesman بەشداری نەکردبوو لە ئاهەنگەکە بۆ ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر ڕێبازی بەڕێوەبەرایتی ترامپ لەمەڕ کۆچبەران.

چەند وێنەیەکی تری بۆنەکە.

XS
SM
MD
LG