Accessibility links

سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی تورکیا دەکات


سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق مەسعود بارزانی لە سەردانێکی فەرمیدا گەیشتە تورکیا. و لە کۆشکی مابەینێی ئەستەنبوڵ لەگەڵ سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان کۆبۆوە.

پەیامنێرمان زۆزان یاشار لە ئەستەنبوڵ دەڵێت، لەو کۆبونەوەیەدا باس لە پرسی سەربەخۆبوونی هەرێمی کوردستان، ئۆپەراسیۆنی موسڵ، شەڕی دژ بە داعش و پەیوەندییە دوولایەنەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا کراوە.

بڕیارە ڕۆژی دووشەمە بارزانی لە ئانکەرە لەگەڵ سەرۆک وەزیری تورکیا بینالی یەلدەرەم کۆببێتەوە.

دەقی ڕاپۆرتەکەی پەیامنێرمان زۆزان یاشار لە ئەستەنبوڵ

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:51 0:00

XS
SM
MD
LG