بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چیندراوی داعش شیفا گەردی ڕۆژنامەنوسی تۆڕی میدیایی ڕووداو لە موسڵ گیانی لە دەست دا.
ڕۆژی شەممە تۆڕی میدیایی ڕووداوە هەواڵی گیان لە دەستدانی یەکێک لە بێژەرە سەرەکییەکانی ڕاگەیاند لە کاتێکدا ڕووماڵی ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی ڕۆژئاوای موسڵی دەکرد و یونس مستەفای وێنەگری بریندار بوو.
لە سەرەتای ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی موسڵەوە شیفا بەرنامەیەکی بەناوی فۆکس موسڵ دەستپێکرد.
لەوەتای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی موسڵ ژمارەیەک ڕۆژنامەوان بریندار بوون و لە مانگی 10دا ڕۆژنامەوانێکی کەناڵی تەلەفیزیۆنی عێراقی لە دەمی ڕووماڵکردنی شەڕەکانی موسڵ کوژرا.