Accessibility links

سەرۆک وەزیری عێراق حەیدەر ئەلعەبادی دەڵێت هێزی ئاسمانی عێراقی یەکەم هێرشی ئاسمانیان دژ بە داعش لە ناو سوریا ئەنجام داوە.

لەو بەیاننامەیەی عەبادیدا هاتووە کە لەو هێرشەدا شارۆچکەکانی ئەلبوکەمال و حسێیبە کراون بە ئامانج لە وەڵامی تەقینەوەکانی بەغدا کە لەلایەن داعشەو و ملیتانەکانی سەر بە داعش لە ناو سوریا ئەنجام دراون.

سەرکردەیەکی هێزی ئاسمانی عێراقی بە مەرجێک ناوی ئاشکرا نەکرێت بە ئاژانسی ئەسۆشیەیتدی گوتووە هێرشەکان بە فڕۆکەی جەنگی جۆری F-16 لە بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ئەنجام دران و سەرکەوتوو بوون.

ئەو سەرکردەیە گوتوشیەتی هێرشەکان بە فەرمانی سەرۆک وەزیر ئەنجام دران.

ئەم هێرشە ئاسمانیانە یەکەم هێرشە کە لەلایەن عێراقەوە بکرێتە سەر داعش لە ناو سوریا کە بە ئاشکرایی دانیپێدانرابێت. ئەمەش لە کاتێکدایە لەشکری عێراقی شەڕی دژ بە داعش لە بەشی ڕۆژئاوای شاری موسڵ دەکەن.

هێزەکانی هاوپەیمانان بە ڕێبەرایەتی ئەمەریکا و ڕوسیاش هێرشی ئاسمانیان دژ بە داعش لە ناو سوریا ئەنجام داوە.

XS
SM
MD
LG