Accessibility links

ئۆپۆزسیۆنی سوریا: گفتوگۆکانی نەتەوە یەکگرتووەکان دەبێت گرنگی بدەن بە گۆڕانکاری سیاسی


ناصر حەریری سەرکردەی شاندی ئۆپۆزسیۆنی سوریا لە گفتوگۆکانی ئاشتی کە نەتەوە یەکگرتووەکان بەڕێوەی دەبات لە جنێف وتی گفتوگۆکان دەبێت یەکەمجار گرنگی بدەن بە گۆڕانکاری سیاسی.

ستافان دی میستۆرا نێردراوی نەتەوە یەکگرتووەکان تایبەت بۆ سوریا دانیشتنێکی نوێی گفتوگۆ سیاسیەکانی دەستپێکردەوە لە هەوڵیاندا بۆ کۆتایی هێنان بەو کێشانەی کە نزیکەی شەش ساڵە توشی سوریا بووە.

حەریری بە ڕۆژنامەنووسانی وت ستافان دی میستۆرا دەبێت بەندی یەکەمی خشتەی کارەکانی گفتوگۆکان لەبەر چاو بگرێت کە ئەوەش گۆڕانکارییەکی سیاسییە کە هەموو خەڵکی سوریا دەبێت لەسەری ڕازی بن.

وتیشی حکومەت نایەوێت گۆرانکاری لە سیاسەتدا بکات و لە ڕۆڵی ئێران دەترسێت. هەروەها وتیشی ئێران بەربەستی سەرەکییە لەبەردەم هەر ڕێککەوتنێکی سیاسیدا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG