Accessibility links

کۆریای باکوور لۆمەی مالیزیا دەکات لە کوژرانی یەکێک لە هاوڵاتیانیدا


کۆریای باکوور لۆمەی مالیزیا دەکات لە کوژرانی یەکێک لە هاوڵاتیانیدا و حکومەتەکەی تۆمەتبار کرد بەوەی کە کۆریای باشوور سیناریۆیەکیان بۆ دروست کردووە تیایدا بەکرێگیراوانی کۆریای باکوور زڕ براکەی کیم جۆنگ ئونی سەرۆکی کۆریای باکوور دەکوژن.

دەزگای هەواڵی کۆریای باکوور باسی لەوە کرد سەرەتا مالیزیا بە کۆریای باکووری وتووە ئەو کەسەی کە هەڵگری پاسپۆرتی دیبلۆماسییە بەهۆی جەڵدەی دڵەوە مردووە لە فڕۆکەخانەی کوالا لامپور لە 13مانگی دوودا.

دەزگا هەواڵییەکە وتی دوای ئەوەی ڕاپۆرتەکان لە کۆریای باکوور دەرکەوتن کە پیاوەکە بە ژەهر کوژراوە مالیزیا هەڵوێستی خۆی گۆڕی و دەستیکرد بە ئاڵۆزکردنی بابەتەکە.

پۆلیسی مالیزیا پێشتر وتبووی دیبلۆماتکارێکی کۆریای باکوور و کاربەدەستێکی کۆمپانیایەکی ئاسمانی نیشتیمانی داواکراوان بۆ لێپێچینەوە سەبارەت بە کوژرانی کیم جۆنگ نامی تەمەن 46 ساڵ کە زڕ برای سەرۆکی کۆریای باکوورد دەکات.

خالید ئەبوبەکری سەرکردەی پۆلیسی مالیزیاش وتبووی دوو کاربەدەستەکە هەردووکیان لە مالیزیان بەلام دڵنیا نەبوون لەوەی لە باڵیۆزخانە بن یان نا.

تاکو ئێستا هەشت هاووڵاتی کۆریای باکوور گومانییان لە کوشتنەکەدا لێدەکرێت.

شایەنی باسە دەزگای هەواڵی کۆریای باکوور مالیزیای تۆمەتبارکرد بەوەی یاسای نێودەوڵەتی شکاندووە لەماوەی ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی شیکاری بۆ کەسێک کە هەڵگری پاسپۆرتی دیبلۆماسییە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG