Accessibility links

ئێران: ڕێککەوتنی ناوکی وتووێژی لەسەر ناکرێتەوە


بەر لە دەستبەکاربوونی سەرۆکی هەڵبژێردراو دانۆڵد ترامپ لەم هەفتەیەدا، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت ڕێککەوتنی ناوکی نێوان کۆماری ئیسلامی و و زلهێزانی جیهان " جارێکی تر وتووێژی لەسەر ناکرێتەوە."

لە میانەی کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی ڕۆژی یەکشەممەدا بەبۆنەی یەکەمین ساڵیادی جێبەبجێکردنی ئەو ڕێککەوتنە، عەباس ئاڕاغچی بە پەیامنێرانی ڕاگەیاند کە " بەڕێوەبەرایەتی نوێی ئەمەریکا ناتوانێت ئەو ڕێککەوتنە هەڵبوەشێنێتەوە."

ترامپ لە میانەی هەڵمەتەکانی هەڵبژاردنیدا ڕەخنەی توندی لەو ڕێککەوتنە دەگرت و پەیمانی دا کە جارێکی تر وتووێژی لەسەر بکاتەوە بەڵام لەو کاتەوەی کە هەڵبژێردراوە بە ڕوونی باسی لە پلانێکی دیاریکراوی لەو بارەیەوە نەکردووە.

ئاراغچی هۆشدارییەکی پێشوتری ڕێبەری باڵای وڵاتەکە ئایەتوڵا عەلی خامەنەیی دووبارە کردەوە کە بە ئاشکرایی گوتی " ئەگەر ئەوان بیدڕێنن، ئێمە دەیسوتێنین" بەبێ ئەوەی ورەکاری زیاتر بدات.

XS
SM
MD
LG