Accessibility links

بەهۆی هێرشی بارهەڵگرێک لە ئورشەلیم 4 سەرباز دەکوژرێن


پۆلیسی ئیسرائیل ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند بارهەڵگرێک لە ئورشەلیم بەهەڕەمەکی خۆی کردووە بەناو ژمارەیەک سەربازدا و لە ئاکامدا 4 سەربازی کوشتووە کە هەمویان لە 20تەکانی تەمەنیاندا بوون.

کاربەدەستان دەڵێن 15 سەربازیش لەو هێرشەدا بریندار بوون کە دوانیان برینەکانیان سەختە.

گوتەبێژی پۆلیس ڕایگەیاند ئەو سەربازانە تازە لە ناو پاسەکەیان دابەزیبوون لە کاتێکدا کە هێرشەکە ڕوویدا.

کاربەدەستانی ئیسرائیلی دەڵێن شیانی ئەوە هەیە کە ئەو هێرشە هێرشێکی تیرۆرستی بوبێت. و دەشڵێن شۆفێرەکە کوژراوە بەبێ ئەوەی زانیاری زیاتر بدەن.

XS
SM
MD
LG