Accessibility links

بژاردەی ترامپ بۆ وەزارەتی بەرگری


Trump
Trump

ڕاپۆرتەکانی میدیای ئەمەریکا ڕادەگەیەنن سەرۆکی هەڵبژێردراو دانۆڵد ترامپ ژەنەڕاڵی خانەنشینی هێزی دەریایی جەیمس ماتیس وەکو وەزیری بەرگری دەستنیشان دەکات.

چاوەڕوان دەکرێت هەفتەی داهاتوو ترامپ بە شێوەیەکی فەرمی دەستنیشان کردنەکە ڕابگەیەنێت.

ماتیس سەرکردەی هێزی مارینس بوو لە شەڕی عێراق و ئەفغانستاندا، و وا دیارە لە ئێستاوە پشتیوانی زۆربەی ئەندامانی کۆنگرێشی لەگەڵدایە.

ئادەم شێف نوێنەری دیموکرات بە کەناڵی تەلەفیزیۆنی CNNی ڕاگەیاند ماتیس بژارەیەکی زۆر باشە.

هەواڵی دەستنیشان کردنی ماتیس هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵەش لەلایەن پەنتاگۆنەوە پشتڕاست نەکراوەتەوە. گوتەبێژی ستونە لەشکرییەکان ڕۆژی پێنجشەممە بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند بەڕێوەبەرایەتییەکە هەوڵ دەدات ئەو کەسانە کۆبکاتەوە کە ترامپ هەڵیان دەبژێرێت بۆ ناو تیمی بەرگری و هاوکارییان بکرێت تا لە کارەکەدا جێگیر دەبن.

XS
SM
MD
LG