Accessibility links

داعش لە پاکستان


ڕێکخراوی تێرۆریستانی دەوڵەتی ئیسلامی بەرپرسیارێتی کوشتنی چوار کارمەندی هێزی ئاسایشی پاکستان لە ئەستۆ دەگرێت.

هێرشبەران بە سواری ماتۆرسکیلەوە لە شاری کویتا تەقەیان لە ئەم چوار کارمەندە ئاسایشییەی پاکستان کردووە و کوشتویانن.

لە ڕاگەیاندنی ئەو لە ئەستۆگرتنی هێرشەدا داعش هیچ زانیارییەکی زیاتری باسنەکردووە.

لەم چەند مانگەی ڕابردوودا جموجۆڵی ئەو ڕێکخراوانەی سەر بە داعشن یان هاوسۆزی داعشن زیادیان کردووە لە رێی ڕاکێشانی تاڵیبانەکان و هەروەهاش هاوبەشیکردن لە هێرش و پەلامارەکاندا دژی کەمایەتی شیعە ئاینزاکان لە پاکستاندا، وەک لە ڕاپۆرتێکیئاژانسی دەنگ و باسی ئەسیۆشێتد پرێسدا باسکراوە.

لە سەرەتای ئەم مانگەدا بوو دەوڵەتی ئیسلامی بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشکردنە سەر مەزارێکی پیرۆزی سۆفیەکان لە ئەستۆ گرت کە زیاتر لە 50 کەسی تیادا کوژرا.

پاکستان دەستیکردووە بە گرتنەبەری ڕیوشوێنی توندی ئاسایشی بەتایبەتی لەمڕۆ یەکشەممە و سبەی دووشەممەدا، هاوکاتی مەڕاسیمی شیعەکان بۆ چلەی ئیمام حوسەین.

XS
SM
MD
LG