سه‌رۆکی هه‌ڵبژێردراوی ووڵاته‌یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا دانۆڵد ترامپ له‌گه‌ڵ زۆرترین له‌وئه‌ندامانه‌ی ئه‌گه‌ر هه‌یه له‌کابینه وه‌زاریه‌کیدابن کۆده‌بێته‌وه، ده‌شڵێت له‌وانه‌یه ئه‌ندامی زیاتر بۆحکومه‌ته نوێکه‌ی ده‌ستنیشانکات.
ترامپ له‌ناوه‌ندی گۆڵفی ده‌وڵه‌مه‌ندان ڕووی تێده‌که‌ن له بدمینسته‌ر له ولایه‌تی نیوجێرسی له‌گه‌ڵ دوو له لایه‌نگه‌رانی له‌کاتی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تیدا پشتیوانیان ده‌کرد کۆده‌بێته‌وه، قایمقامای نیویۆرک ڕوودی جۆلیانی و فه‌رمانداری نیوجێرسی کریس کریستی.
جولیانی، هێمای توانای ئه‌مریکایه دژ به تیرۆرزمی ئیسلامی دوای هێرشه تیرۆرستیه‌کان بۆ سه‌ر نیویۆرک و واشنتن له‌ساڵی 2001دا، له‌کاروباری ده‌ره‌وه‌دا شاره‌زایی که‌متره، به‌ڵکوو هه‌وڵی ده‌دا بۆ پۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه ده‌ستنیشان بکرێت، ئه‌و پۆسته دیبلۆماتیه‌ی باڵای وڵات. یاریده‌ده‌رانی ترامپ ده‌ڵین ئه‌و بیر له بژارده‌ی‌دیکه‌ش ده‌کاته‌وه.
له خۆپاڵاتنی کۆماریه‌کان بۆ سه‌رۆکایه‌تی تارامپ شکستی به کریستی و 15ی دیکه هێنا، به‌ڵام دواتر ڕابه‌ری نیوجێرسی پشتیوانی هه‌ڵمه‌تی ملیاردێری خانووبه‌ره‌ی کرد و بانگه‌شی بۆکرد. کریستی ڕابه‌رایه‌تی تیمی گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات ترامپی ده‌کرد تا ئه‌و ده‌مه‌ی به‌به‌رژه‌وه‌ندی جێگری سه‌رۆکی هه‌ڵبژێردراو مایک بنس کۆتای هات دوای سه‌رکه‌وتنه سه‌رسوورهێنه‌ره‌که‌ی پێش زیاتر له دووهه‌فته به‌رسه‌ر نوینه‌ری دیموکراته‌کان خاتوو هیله‌ری کلنتن به‌ده‌ستی هێنا.
له‌تویته‌ردا ترامپ بڵاویکرده‌وه بیر له دانانی جه‌نه‌ڕاڵی هێزی ده‌ریای خانه‌نشین ته‌مه‌ن 66 ساڵ جه‌یمس ماتیس ده‌کات بۆ وه‌زیری به‌رگری. ترامپ ووتی ڕۆژی شه‌ممه گفتووگۆی له‌گه‌ڵ کردوه و به که‌سایه‌تیه‌کی کاریگه‌ر ناوی برد.
هه‌روه‌ها ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ترامپ له‌گه‌ڵ کریس کۆباچ به‌رپرسی کنساس کۆده‌بێته‌وه که به‌تووندڕه‌و به‌رامبه‌ر به کۆچبرانی نایاسایی ناسراوه، که ئه‌وه‌ش پرسێکی سه‌ره‌کی بوو له‌دروشمه‌کانی ترامپ سه‌رکه‌وتنی پێ به‌ده‌ستهینا. سه‌رباری ئه‌وه‌ش سه‌رۆکی هه‌ڵبژێردراو وتوێژ له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ک له وه‌به‌رهێنه‌ر ملیاردێر ویلبوور ڕووس ده‌کات، که بژارده‌یه‌کی به‌هێزه بۆ پۆستی وه‌زیری بازرگانی و له‌گه‌ڵ وه‌به‌رهێنه‌ری جیهانی ده‌یڤید ماکۆرمیک و کۆنه‌پارێزی ئابووری جان گره‌ی.