Accessibility links

خۆپیشاندانی دژ بە دانۆڵد ترامپ


بەهۆی بردنەوەی دانۆڵد ترامپ لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمەریکا بۆ ڕۆژی چوارهەمە خۆپیشاندانی ناڕەزایی لە سەرانسەری ئەمەریکا بەردەوامە، دەیان هەزار خۆپیشاندەر دروشمی دژ بە ترامپ بەکار دەهێنن.

خۆپیشاندانەکانی ڕۆژی یەکشممە لە شارە گەورەکانی وەکو لۆس ئەنجلس، نیو یۆرک و شیکاگۆ و هەروها لەوانە بچووکتر وەکو وۆرچێستەر ماساچوسێتس و شاری ئایەوا لە ولایەتی ئایەوا بە شێوەیەکی گشتی بە ئارامی بەڕێوەچوون هەرچەندە دوو ئەفسەری پۆلیس لە خۆپیشاندانەکانی ئیندیاناپلس بە سوکی بریندار بوون.

خۆپیشاندەران لە مەیدانی یونیەنی شاری نیویۆرک ئامادە بوون بەرلەوەی بەرەو شەقامی پێنج و باڵەخانەی ترامپ بڕۆن کە لەوێش لەلایەن بەربەستەکانی پۆلیسەوە ڕێگایان لێگیرا.

ئەو سەرۆکە کۆمارییە هەڵبژێردراوە لە ناو ئەپارتمانتی باڵەخانەکەیدا بوو و کاری لەگەڵ یاردەدەرەکانیدا دەکرد بۆ گواستنەوەی بۆ کۆشکی سپی.

لە ناو ئەو کەسانەی کە خۆپیشاندانی دژ بە ترامپیان دەکرد دەرهێنەر مایکڵ مۆریشی تێدا بوو کە لە سەر تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەریش داوای دەستلەکار کێشانەوەی ترامپی کردووە و دیزاینەر نۆمی ئەبادی تەمەن 30 ساڵانیش کۆک بوو لەگەڵیدا و دەڵێت " ناتوانم ڕێگە بدەم دۆناڵد ترامپ ئەم وڵاتە بەڕێوەببات و منداڵەکانمان فێری ڕەگەزپەرستی بکات."

خۆپیشاندەران ڕۆژی شەممە لە ئیندیانائاپڵس بەردیان گرتە پۆلیس و پۆلیس دەڵێت دووان لە ئەفسەرەکانی بە سوکی بریندار بوون. ژمارەیەک لە خۆپیشاندەران دروشمی هەڕەشەیان دەگوتەوە لە ناویاندا "پۆلیس بکوژن"، و پاش ئەوە پۆلیس 7 لە خۆپیشاندەرانی دەستگیر کرد.

XS
SM
MD
LG