Accessibility links

عەبدوڵا حیجاب: بریاری بەلژیک گۆڕانکاریەک و وەرجەرخانێکە لە تێروانینی رۆژئاوا سەبارەت بە PKK و بزوتنەوەی کوردی لە باکور

  • Jani Diylan

Abdulla Hijab

Abdulla Hijab

لە رۆژی پێنجشەممە دادگای برۆسڵ بریاری دا ئەو کەسانەی کە لە پەیوەندی بە چالاکیەکانی پارتی کرێکارانی کوردستانەوە لەو وڵاتەدا دەستگیر کرابوون وە یاخود لە ژێر لێکۆڵینەوەدا بوونە پەیوەندی بە خەباتی چەکداریەوە هەیە نەک کاری تیرۆریستی.

عەبدوڵا حیجاب لێکۆڵەر و چاودێرێ کاروباری رامیاری لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" من پێیم وایە ئەوە بریارێکی بوێرانە بوو بۆ ئەوەی بیانو لە دەستی تورکیا بێنێتە دەرێ، کە بە بیانوێ تیرۆریسم هەموو چالاکیەک تەنانەت دیمکراتیک و سڤیلی کوردیش سەرکووت نەکات، بریاری دادگاێ بەلژیک بە بێ لەبەر چاوگرتنی ئەوەی کە سیاسەتی پەکەکە نیسبەت بە وەزعیەتی ئێستای بزوتنەوەی کوردەوە چۆنە یان چۆن نییە، بریارێکی زۆر لە جێدایە بۆ ئەوەی کە جیاوازیەک دابنێن نێوان خەباتی رزگاریخوازانە وە حەرەکەتی تیرۆریستی".

کاک عەبدوڵا هەر وەها دەڵێت" ئەوەی کە ئێستا لە باکوری کوردستان و لە تورکیا هەیە، جۆڵانەوەیەکی ئازادیخوازانەیە بۆ ئازادی نەتەوەیەک وە حکومەتێک خەریکە ئەو ئازادیانە سەرکوب دەکات، بریاری ئێستای بەلژیک، بریارێکە لە ئاستای گۆڕانکاریەکە، وەرچەرخانێکی سیاسی لە تێروانینی رۆژئاوا، لە روانینی غەرب بە نیسبەت بزوتنەوەی کوردی بە گشتی لە باکوری کوردستان وە حەرەکەتی پەکەکە کە بەشی سەرەکی ئەو بزوتنەوەیە لە باکوری کوردستان".

کاک عەبدوڵا دەشڵێت" کێشەکە ئەوەیە ئێستا تورکیا و لۆبی تورکیا، لۆبی دوژمنانی کورد و دوژمنانی پەکەکە بەهێزترە لە لۆبی کورد وە بەرژەوەندی ئەوانەی لە دژی کوردن لەگەڵ رۆژئاوا و لەگەڵ وڵاتانی خاوەن بریار لە جیهاندا، بەرژەوەندی هاوبەشی زیاتریان هەیە تا بەرژەوەندی کورد".

XS
SM
MD
LG