ئەو فڕۆکەیەی کە جێگری کاندیدی کۆمارییەکان بۆ سەرۆکایەتی، مایک پێنسی تێدا بوو لە ڕێڕەوی فڕۆکەخانەکە خزا لە کاتێکدا لە فڕۆکەخانەی لاگاردیای نیویۆرک نیشتەوە.
پێنس بە پەیامنێرانی گوت باری تەندروستی باشەو هیچ کام لە سەرنشینەکان بریندار نەبوون. فڕۆکەکە لە کاتی نیشتنەوەدا بە دۆخێکی سەختدا تێپەڕی.
فڕکەوانەکە بە توندی برێکی گرت و سەرنشینەکان بۆنی سوتانی تایەکانیان کرد.
مایک پێنس گوتی پەنجەرەی فڕۆکەکە هەموی بوو بە قوڕو لیتاو. سەرنشینەکان لە ناویاندا پێنسیش لە دەرگای پشتەوەی فڕۆکەکە چوونە دەرەوە.