Accessibility links

سەرۆکی تورکیا دەڵێت عێراق ناتوانێت بە تەنها مامەڵە لەگەڵ شەڕی موسڵدا بکات


سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند کە عێراق ناتوانێت بە تەنها داعش لە موسڵ دەربکات، و مانەوەی هێزی تورکیا لە کەمپێکی لەشکری نزیک بۆ دڵنیابوونەوەیە لەوەی هێرش نەکرێتە سەر تورکیا.

تورکیا ناکۆکە لەگەڵ حکومەتی ناوەندی عێراق لەسەر مانەوەی هێزی تورکیا لە کەمپی باشیق لە باکوری عێراق، و لەسەر ئەوەیش کە کێ بەشداری بکات لەو هێرشە بۆ سەر موسڵ کەلەلایەن ئەمەریکاوە پلانی بۆ دادەڕێژرێت.

ئەردۆغان دەڵێت "ئێمە ڕێگە نادەین موسڵ بکەوێتە دەستی داعش یان هەر ڕێکخراوێکی تری تیرۆرستی. ئەوان دەڵێن پێویستە حکومەتی ناوەندی عێراق ڕەزامەندی لەسەر ئەمە هەبێت بڵام پێویست حکومەتی ناوەندی عێراق سەرەتا مامەڵە لەگەڵ کێشەکانی خۆیدا بکات."

لە میانەی وتارێکیدا لە ڕێوڕەسمێک کە لە شارۆچکەی ڕایزی سەر دەریای ڕەش بەڕێوەچوو ئەردۆغان گوتیشی " بۆچی ڕێگات دا داعش بێتە عێراقەوە؟ ئەی بۆچی ڕێگات دا داعش بچێتە موسڵەوە؟ ئەوان خەریک بوو بێت بەغداش کۆنترۆڵ بکەن تۆ لە کوێ بووی حکومەتی ناوەندی عێڕاق؟."

سەرۆک وەزیری عێراق حەیدەر ئەلعەبادی ڕۆژی شەممەش دووپاتی کردەوە کە سەربازانی تورکیا بەبێ ڕەزامەندی حکومەتی عێراق هاتوونەتە نێو وڵاتەکەوە. عەبادی لە وتارێکیدا لە سەر تەلەفیزیۆنی دەوڵەتی ڕایگەیاند " من ڕێگە نادەم سەربازانی تورکیا بەشداری بکەن لە ئازاد کردنی موسڵ."

XS
SM
MD
LG