Accessibility links

باڵی ناوەندی بڕیاری یەکێتی کۆبونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی بە ناشەرعی لە قەڵەم دەدەن


بەبێ ئاماده‌ بوونی باڵی ناوه‌ندی بڕیاری یه‌كێتی،ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حیزبه‌ كۆبونه‌وه‌ و ناوه‌ندی بریاریش كۆبونه‌وه‌كه‌ ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه‌ و به‌ لێكترازانی یه‌كێتی وه‌سفی دەکەن.

بێگه‌رد تاڵه‌بانی كه‌ به‌شداری كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی كرد بۆ ده‌نگی ئەمریكا،كۆبونه‌وه‌كه‌ی به‌ كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی حیزب باس كرد.

به‌ڵام مه‌حمود سه‌نگاوی كه‌ له‌ باڵی ناوه‌ندی بڕیاره‌ بە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند "ئه‌م كۆبونه‌وه‌یه‌،كۆبونه‌وه‌یه‌كی ناشه‌رعی بوو،كۆبونه‌وه‌ی پینه‌و په‌ڕۆ بوو ،به‌داخه‌وه‌ نه‌ده‌بوو مه‌لا به‌ختیار ڕێگه‌ی به‌خۆی بدایه‌ سه‌رپه‌رشتی كۆبونه‌وه‌كه‌ی بكردایه‌."

مەحمود سەنگاوی گوتیشێ "ئێمه‌ له‌ ناوه‌ندی بڕیار نه‌وشیروان مسته‌فا نین به‌ ئاسانی یه‌كێتی به‌جێ بهێڵین هه‌روا."

زانیاری زیاتر له‌م ڕاپۆرتەی پەیامنێرمان ژیار محەمەددایە

XS
SM
MD
LG