Accessibility links

ئارێز ئەندەریاری: کورد بۆتە فاکتەری سەرەکی لە هاوکێشەکانی ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست و بە تایبەتیش لە سوریادا


ئارێز ئه‌نده‌ریاری
ئارێز ئه‌نده‌ریاری

لەگەڵ گۆڕانکارییە سیاسی و ئاسایشیەکانیشدا لە سوریادا زۆرێک لە چاودێر لەوبڕوایەدان کورد لە زۆرێک لە ئەگەرەکاندا وەک فاکتەرێکی سەرەکی ئەژماری بۆ دەکرێت.

ئارێز ئەندەریاری، شیکەرەوەی سیاسی هاوڕایە و دەڵێت یەکێک لە فاکتەرەکانی ڕیککەوتنی نێوان ئەمریکا و ڕوسیا سەبارەت بە سوریا چۆنیەتی سەر و سەودا کردنە لەگەڵ کورددا و دەشڵێت دابین کردنی ڕاستەوخۆی چەک لەلایەن ئەمریکاوە بۆ هێزە کوردیەکان وسەردانی بەرپرسانی ئەمریکایی بۆ ڕۆژئاوا دەکرێت وەک بەڵگەیەکی تۆکمە سەیر بکرێن بۆ سەنگی کورد لە هاوکێشە ناوجەیی و نێونەتەوەییەکانیشدا.

ئێستا یەکێک لە پرسیارەکان ئەوەیە ئایا کورد چۆن دەتوانێت لە پاش شەڕی دژی تێرۆریستانی دەوڵەتی ئیسلامی ئەم سەنگییەی خۆی بپارێزێت؟

ئارێز ئەندەریاری دەڵێت لەو بڕوایەدایە پێکهاتەی ئەو دەسەڵاتەی لە ڕۆژئاوا هەیە دەبێتە فاکتەرێک بۆ درێژەدان بەو پشتیوانیانە لە ڕوانگەکانی دیموکراسی بوون و ڕێزگرتن لە مافی کەمایەتی و ئاین و ئاینزاکانی ترەوە و هەروەهاش چۆنیەتی پیادەکردنی سیاسەتی ڕاست لە پەیوەندییە دیپلۆماسییەکاندا و ژمارەیەک هەنگاوی تریش.

بەڵێن ساڵح وتووێژی لەگەڵ ئارێز ئەندەریاری، شیکەرەوەی سیاسی کردووە.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:25 0:00

XS
SM
MD
LG