Accessibility links

کۆمپانیای UPS بۆ گه‌یاندنی پۆست له‌ئه‌مریکا، فڕۆکه‌ی بێفڕۆکه‌وان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ تاقی ده‌کاته‌وه‌

  • Wrya Kalle

کۆمپانیای یوو پی ئێس UPS یه‌کێکه‌ له‌گه‌وره‌ کۆمپانیاکانی که‌یاندنی پۆست له‌جیهاندا، هه‌وڵه‌کانی چڕده‌کاته‌وه‌ بۆ به‌کارهێنانی فڕۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وان Drone بۆ گه‌یاندنی پۆست به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌و جێگایانه‌ی ڕێگایان بۆ ناچێت، یاخوود دوورگه‌کانی که‌نار ده‌ریاکان.

له‌مباره‌وه‌ کۆمپانیای یوو پی‌ ئێس له‌گه‌ڵ کۆمپانیای CyPhy که‌ به‌رهه‌مهێنه‌ری ڕۆبۆت Robot و فڕۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وانه‌ کاره‌کانیان یه‌کخستوه‌ بۆ تاقیکردنه‌وه‌ی به‌کارهێنانی ئه‌م جۆره‌ فڕۆکانه‌ بۆ گه‌یاندنی پۆست.

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو، له‌شارۆچکه‌ی ماربڵهێد Marblehead له‌که‌نار ده‌ریای ئه‌تله‌سی بۆ گه‌یاندنی پۆستێک بۆ دوورگه‌ی Children's Island دوور ده‌ست له‌دووری 5 کیلۆمه‌تر کۆمپانیاکه‌ تاقیکردنه‌وه‌ی ئه‌مجامدا.

تاقیکردنه‌وه‌ به‌سه‌رکه‌وتویی ئه‌نجامدارا و کارمه‌ندانی هه‌ردوو کۆمپانیا له‌جێگای گه‌شتنی پۆسته‌که‌ خۆشی خۆیان ده‌ربری.

هێلین گراینه‌ر یه‌کێک له‌دامه‌زرینه‌رانی کۆمپانیای CyPhy ووتی، فڕۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وان بۆ گه‌یاندن جێگای ئۆتۆمبێل ناگرێته‌وه‌، له‌ئیستادا له‌پلاندایه‌ بۆ داهاتوو بۆ جێگا دوورده‌سته‌کانی ئۆتۆمبێلی پێی‌ناگات به‌کاربێت.

XS
SM
MD
LG