Accessibility links

پەچەکردن لە ئەڵمانیا قەدەغە دەکرێت


کاربەدەستانی ئاسایشی پارتی پارێزەرانی ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئەنگێلا مێركڵ پێشنیاز دەکەن پەچە و هەمو دەموچاو داپۆشینێک لە خوێندنگاکان، دادگاکان، کاتی شۆفێری کردن و شوێنە گشتییەکانی تردا قەدەغە بکرێت.

وەزیری ناوخۆ تامس دی مەیزیر ڕۆژی هەینی ڕاگەیاند " داپۆشینی دەموچاو بەشێک نییە لە کۆمەڵگا کراوەکەی ئێمە و کاربەدەستان داوا لە هەمو کەسێک دەکەن کە دەموچاویان دانەپۆشن".

دی مەیزیر دانی بە گرفتە دەستورییەکاندا نا سەبارەت بە قەدەغەکردنی باڵاپۆشی بەڵام گوتی ئەمە تەنها دەموچاو داپۆشین دەگرێتەوە.

ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەڵمانیا لە پێشترەوە دەموچاوداپۆشینی لە میانەی خۆپیشاندانەکاندا قەدەغە کردوە.

شیانی باسە ئەم پێشنیازە ڕووبەڕووی چەندین گرفتی تری یاسایی دەبیتەوە.

XS
SM
MD
LG