Accessibility links

داعش بەرپرسیارێتی هێرشەکەی بەلجیکا دەگرێتە ئەستۆ


داعش لە ڕۆژی یەکشەممە بەرپرسیارێتی خۆی بۆ هێرشێکی ڕۆژی شەممە کە بە قەمە کرا لە بەلجیکا ڕاگەیاند، لەو هێرشەدا دوو ژنی پۆلیس بە سەختی بریندار بوون. ئاژانسی ئەعماقی سەر بەو گروپە بەرپرسیارێتییەکەی لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاو کردۆتەوە.

ماوەیەکی کەم بەر لە ڕاگەیاندنی ئەو بەرپرسیارێتییە، دادپرسانی بەلجیکی هێرشبەرەکەیان بە K.B تەمەن 33 ساڵانی جەزائیری لەقەڵەمدا کە لە سالی 2012 وە لە بەلجیکا ژیاوە و دەشڵێن ڕەنگە لەلایەن تیرۆرستانەوە هاندرابێت.

هێرشبەرەکەی کە هاواری کردبوو ئەڵڵاهو ئەکبەر لە دەمی هێرشەکەی ڕۆژی شەممەدا لەلایەن پۆلیسەوە تەقەی لێکرابوو و پاشان لە ئەنجامی برینەکەی کوژرا. ئەو قەمەی پێ بوو بەڵام چەک و تەقەمەنی پێ نەبوو.

XS
SM
MD
LG