Accessibility links

پاپا فرانسس بۆ گەنجان : بڕواتان بە مرۆڤایەتیەکی نوێ هەبێت


ڕۆژی یەکشەممە پاپا فرانسس داوای لە سەدان هەزار گەنج کرد کە بڕوایان بە مرۆڤایەتی نوێ هەبێت ، کە بەهێزترە لە بەدکار و سنورەکان نابنە بەربەست بۆی. پاپا ئەم قسانەی لە باشوری پۆلۆنیا کرد.

دەرکەوتنەکەی پاپا لە کۆتایی ڕۆژی جیهانی گەنجاندا بوو کە بۆ هەفتەیەک چەندین ڕێوڕەسمی ئەنجام دراو و هەر سێ ساڵ جارێک گەنجە کاتۆلیکەکان لە شارە جیاوازەکاندا کۆ دەکاتەوە.

ئەو ڕێوڕەسمە ئامانجی سەرەکی پاپا فرانسس بوو لە سەردانەکەیدا بۆ پۆلۆنیا، کە هەروەها سەدانی کەمپی مەرگی سەردەمی نازیەکانی کرد و لە خوا پاڕایەوە کە شەپۆلی تیرۆری وێرانکار لە ناو ببات.

بە پێی ڕێکخەرانی ڕۆژی جیهانی گەنجان، ملیۆن و شەش سەد هەزار کەس ڕوویان لەوێ کردبوو بۆ ئەو ڕێوڕەسمانە.

پاپا لە سەردانە پێنج ڕۆژییەکەیدا لە چەندین بۆنەی جیاوازدا لەگەڵ گەنجان بەشداری کرد. پاپا بە ئامادە بوانی ڕاگەیاند " خودا داوای ورەی بەرزمان لێ دەکات، بەهێزتر لە بەدکار، ئەمەش بەوەی کە هەموانمان خۆش بوێت تەنانەت دوژمنەکانیشمان".

هەروەها گوتیشی " ڕەنگە خەڵکی بە کەسێکی کە لە خەوندایە ناوت ببەن بەسە لەبەر ئەوەی بڕوات بە مرۆڤایەتییەکی نوێ هەیە مرۆڤایەتییەک کە ڕەق لە نێوان خەڵکی ڕەت دەکاتەوە، مرۆڤایەتییەک کە سنورەکان نابینێت، مرۆڤایەتیەک کە نەریتی خۆی هەیە بەبێ خۆی بە زل بزانێت لە مێشکێکی بچوک دا".

XS
SM
MD
LG