Accessibility links

مەسعود مەناف: هەڵویستی جیهانی دەرەوە بەو رادە نەبوە تورکیا لە پێشێلی و دەستگیرکردنەکانی پاشەکەز بکاتەوە


Masoud Manaf مه‌سعود مه‌ناف
Masoud Manaf مه‌سعود مه‌ناف

مەسعود مەناف: هەڵویستی جیهانی دەرەوە بەو رادە نەبوە تورکیا لە پێشێلی و دەستگیرکردنەکانی پاشەکەز بکاتەوە

پاش کودەتا سەرنەکەوتووە لەشکەریەکەی تورکیا، کەسانێکی زۆر هەر لە لەشکەریەکانەوە بگرە تا ئەکادیمیست و رۆژنامەنووسەکان بە کۆمەڵ دەستگیر کراوون. ئاخۆ چ هەڵسەنگاندن وروانینێک هەیە بۆ کاردانەوەکانی جیهانی رۆژئاوا بەرامبەر بەو دەستگیردنانە؟

رۆژنامەوان مەسعود مەناف لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" بەداخەوە هەڵویستی خەڵک لە جیهانی دەرەوە، هەلویستی سیاسەتمەدار و دیپلۆماتەکان لە دونیای دەرەوە بەو رادەیە نەبوە کە تورکیا لەو قۆڵبەستکردنە هەڕە مەکیە و ئەو پێشێلیە زۆرانەی کە تا ئێستا کردویەتی پاشکەز بکاتەوە".

کاک مەسعود هەر وەها دەلێت" بەرژەوەندیەکانی وڵاتانی تردا لەگەڵ تورکیا باڵێکی زۆری بە سەر مافەکانی مرۆڤدا لەو وڵاتەدا کێشاوە، نەک هەر ئەمەریکا بە هۆێ بەرەنگاربوونەوەی لەشەری داعشدا و پێویستی بە تورکیا وەکو هاوپەیمانیەکی مەزن کە لەو ناوچەدا نەرمیەکی نواندووە، بەلکو زۆری وڵاتانی تری ئەوروپاییش بە هەمان شێوە نەرمیان نواندووە و گوشارێکی زۆریان نەخستوەتە سەر تورکیا".

کاک مەسعود دەشڵێت" بانگنەهێشتنی دیمیرتاش بۆ کۆبۆنەوەی ئەمرۆی ئەردوگان لەگەڵ لایەنەکانی ئوپۆزسیۆن وا نیشان دەدات سیاسەتی تورکیا و ئەردوگان بەرامبەر بە کورد نەگۆراوە کە هەمان روانگەی کەمالیست و نەتەوە پەرستە تورکەکانە و ئەو رێبازەی ئەردوگان تورکیا بەرەو هەڵدێر دەبات".

please wait

No media source currently available

0:00 0:09:37 0:00

XS
SM
MD
LG