Accessibility links

ئیسماعیل حەمە ئەمین: گەشەکردنی ئیسلامی سیاسی یەکێکە لەبەرهەمەکانی گەندەڵی


قەیرانەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە گشتی و گرفتی گەورەی ئابوری و سەختی ململانێی سیاسی و حیزبییەکان لە هەرێمی کوردستان و تێکڕای خراپی بژێوی ژیانی خەڵک، شارەزایانی خستۆتە بەردەم لێکدانەوەو شیکردنەوەی جیاوازەوە، نەهامەتیەکانی خەڵک و بارودۆخی سەختی ئابوری و ژیان و گوزەرانی خەڵک بەگشتی و سەرلەبەری بارگرژییەکان تێکڕا گەشەکردنی سەلەفیەت و کۆنخوازی کاریگەری لەسەر ژیانی گشتی خەڵک و پەروەردە و ئاین بەجێهێشتووە.

ئایا ئیسلامی سیاسی و سەلەفیەتگەرایی بەرهەمی مۆدێرنەن یان بەرهەمی گەندەڵی و شکستی سیستمەکانن؟

بۆ ئەم مەبەستە ئاسۆ جەبار لەدەنگی ئەمریکاوە وتووێژێکی لەگەڵ نوسەر و روناکبیر ئیسماعیل حەمە ئەمین سازکردووە.

ئیسماعیل حەمە ئەمین دەڵێت "کولتوری مۆدێرنە لەخودیخۆیدا مەترسی گەورەی دروستکردووە کە پێی ئەڵێن پۆپۆلاریزم واتە جەماوەرگەریی، ئەم جەماوەرگەراییە لەرۆژهەڵاتی ناوەڕستدا بێگومان کاریگەری هەیە، شتێک دروستدەکات کە پێی دەوترێت ئیسلامی سیاسی. واتە ئیسلامی سیاسی دیوێک نیە دژی مۆدێرنە بێت، بەڵکو بەڕای من بەرهەمێکە لەبەرهەمەکانی مۆدێرنە بەدیوێکی تردا و لەهەناوی ئەوەوە دروستبووە و ئامڕازەکانی ئەو بەکاردەهێنێت."

هەروەها دەڵشڵێت "خودی ئەکتەرەکانی ناو ئیسلامی سیاسی و سەلەفیش خودی ئەو کەسانەن کە لەزانکۆکانی ئەم دنیا گەورەیەدا خوێندویانە، کەسێک نین لە تۆرابۆڕۆوە هاتبن."

هەروەها سەبارەت بە گەشەکردنی ئیسلامییەکانیش دەڵێت "گەشەکردنی ئیسلامی سیاسی لە کوردستاندا یەکێکە لەبەرهەمەکانی گەندەڵی، ئەگەر گەندەڵی نەبێت ئاوا سیستمی پەرش و بڵاوو بێ ساحەب و بێ کۆنترۆڵ نابێت."

هاوکات دەشڵێت "سەلەفیەت گەشە ناکات، ئەگەر هاتوو ژینگەیەکی گەندەڵ نەبێت کە بە ئارەزووی خۆی بە ڕاست و چەپتدا بتوانێت کار بکات."

فەرموون لەگەڵ تەواوی وتووێژەکە.....

please wait

No media source currently available

0:00 0:08:40 0:00

XS
SM
MD
LG