Accessibility links

ژمارەی پەنابەرە سوریاییەکان لە ئەمەریکا زیاد دەکات


ژمارەی ئەو پەنابەرە سوریاییانەی کە لە مانگی 6 هاتونەتە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکاوە بە بەراورد لەگەڵ مانگێک پێش ئەوە دوو هێند بووە، ئەمەش ئامانجی سەرۆک ئۆباما بۆ وەرگرتنی 10 هەزار پەنابەری سوریایی هەتا کۆتایی مانگی 10 خەریکە بەجێ دەگەیەنێت.

نێوەندی وەزارەتی دەرەوە بۆ ناونوسی کردنی پەنابەران ڕایگەیاند 2،381 پەنابەری سوریایی لە مانگی ڕابوردوو گەیشتوونەتە نێو وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا. ئەوان لە 38 ولایەت نیشتەجێ کراون زۆربەی لە ولایەتەکانی مشیگان، کالیفۆرنیا، ئەریزۆنا، ئیلنۆی، پێنسلڤێنیا، تێکساس و فلۆریدا.

بۆ گەیشتن بەو ژمارەیەی دیاری کرابوو وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەبێت پێشوازی لە 4،814 پەنابەری سوریایی تر بکات لە ماوەی 3 مانگی داهاتوو.

لەو کاتەوەی شەڕی ناوخۆی سوریا لە ساڵی 2011 دەستیپێکردووە 4 ملیۆن و 100 هەزار سوریایی لە وڵاتەکەی خۆیان هەڵاتوون. زۆربەیان لە وڵاتانی دراوسێ وەکو ئوردن، لوبنان و سوریا نیشتەجێ بوون. ئەو شەڕە بوو بەهۆی قەیرانی پەنابەران لە ئەوروپا کلە ساڵی 2015دا نزیکەی 1 ملیۆن پەنابەری سوریایی ڕووی لە ئەوروپا کرد.

ئەو قەیرانە مرۆڤایەتییەی کە بەهۆی شەڕەکەوە سەری هەڵداو سەرۆک ئۆبامای هان دا کە داوای زیادکردنی بەرچاوی نیشتەجێکردنی پەنابەرانی سوریا لە ئەمەریکا بکات.

XS
SM
MD
LG