Accessibility links

فڕۆکەیەکی جەنگی سوریایی دەکەوێتە خوارەوە


ئاژانسی دەنگوباسی فەرمی سوریا دەڵێت فڕۆکەیەکی جەنگی لە میانەی ئەرکێکی ڕاهێناندا لە دیمەشقی پایتەخت بەربۆتەوە.

ئاژانسی دەنگوباسی سانا ڕایگەیاند گەڕان بە دوای فڕۆکەوانەکە بەردەوامە کە توانیویەتی بە پەڕەشوت دەستبەجێ خۆی فڕیداتە خوارێ.

ئەو ناوچەیەی کە فڕۆکەکەی لێ کەوتووە دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی دیمەشقەوە کە لە ژێر دەستی سەرهەڵداوانی دژ بە سەرۆکی سوریا بەشار ئەسەددایە.

ڕێکخراوەی چاودێری مافەکانی مرۆڤی سوریایی بنکە لە بەریتانیا دەڵێت بەوە دەچێت فڕۆکەکە بەهۆی گرفتی تەکنیکی کەوتبێتە خوارێ و دەشڵێت فڕۆکەوانەکە لەلایەن سەرهەڵداوەکانەوە گیراوە.

گروپی سەرهەڵداوی جەیش ئەلئیسلام دەڵێت ئەوان فڕۆکەکەیان بەرداوەتەوە. بەڵام لە لایەنێکی سەربەخۆوە پشتڕاست نەکراوە.

XS
SM
MD
LG