Accessibility links

پوتن ئامادەگی پێشان داوە بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ ئەردوگان


پوتن ئامادەگی پێشان داوە بۆ دانیش لەگەڵ ئەردوگان

سەرۆکایەتی تورکیا ووتی رێبەرانی تورکیا و روسیا لە رۆژی چوارشەممە لە رێگای یەکمین وتو وێژێ تەلیفۆنیاندا هەر لە دەمی گرژیەکاندا بە هۆێ خستنە خوارەوەی فرۆکەیەکی روسیدا لە ساڵی رابوردوو رێکەوتوون کە چاویان بە یەکتر بکەوێت.

بەیاننامەیەک لە لایەن سەرۆکایەتی تورکیاوە ئاماژە بەوە دەکات ئەردوگان و پوتن هەردووکیان تێشکیان خستوەتە سەر ئاساییکردنەوەی پەیوەندیەکانی نێوان تورکیا و روسیادا.

رووداوەکەی مانگی نۆڤامبر بوە هۆێ سڕکردنەوەی پەیوەندیەکان لە نێوان هەردوو وڵاتدا و سەپاندنی گەمارۆ لە لایەن مۆسکۆەوە بە سەر ئەنکارادا.

پوتن هەر وەها شەرمەزاری هێڕشە دڕندانەکەی فرۆکەخانەی ئەتاتۆرکی ئیستامبۆلی کرد.

ئۆفیسی ئەردوگان ووتی هەردوو جەغتیان لەسەر پابەند بوونیان کردووە بۆ بۆژانەوەی پەیوەندیەکانی نێوان هەردوو وڵاتانیاندا و پێکەوە راوەستان بەرامبەر بە تیرۆریستان و هەردوو رێبەر هەر وەها رێکەوتن کە چاویان بە یەک بکەوێت و پێکەوە دابنێشن.

کرملین پشت راستی وتو وێژە تەلیفۆنیەکەی کردووە و ووتی وا چاوەروان دەکرێ راگەیندراوێک لەو بارەیەوە بڵاو ببێتەوە.

XS
SM
MD
LG