Accessibility links

ڕێبەرانی یەکێتی ئەوروپا داوای دەستبەجێ چوونەدەرەوەی بەریتانیا لە یەکێتییەکەیان دەکەن


سیاسەتمەدارە باڵاکانی ئەوروپا ڕۆژی شەممە داوایان کرد کە بەریتانیا دەستبەجێ پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەو ڕێکخراوە 28 وڵاتییەدا ببڕێت، ئەمەش پرۆسەیەکە کە بەریتانیا دەڵێت هەتا چەند مانگێکی تر دەستپێناکات لە کاتێکدا کاردانەوە سیاسی و ئابورییەکانی سەبارەت بە دەنگەدانەکەی بەریتانیا بۆ جێهێشتنی یەکێتی ئەوروپا هەتا دێت زیاتر دەبێت.

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ژێن مارک ئیراولت لە کۆبونەوەیەکیدا لە بەرلین ڕایگەیاند " هەندێک شت هەیە کە دەبێت دەستبەجێ ئەنجام بدرێت جا ئێمە کاتی دیاریکراومان نییە بۆ هەلومەرجی ئابوری و سیاسی".

بەرپرسی کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپاش هۆشداری دا کە ئەم جیابوونەوەیەکی دۆستانە نەبوو و بەڵام گوتی پێشتریش پەیوەندییەکە ئەوەندە بە‌هێز نەبووە.

شایانی باسە ڕۆژی پێنجشەممە بەریتانیەیکان بە لەسەدا 52 بەرامبەر بە 48 دەنگیان دا بۆ جیابوونەوەی وڵاتەکەیان لە یەکێتی ئەوروپا پاش 48 ساڵی ئەندامێتی.

هەتا ئێستا هیچ وڵاتێک لەو یەکێتییە 28 وڵاتییە دەرنەچووە بۆیە کەسیان نازانن چۆن پرۆسەکە دەستپێبکەن.

ڕەنگە ئەم دەرچوونەی بەریتانیا ببێتە هۆی جیابوونەوەی سکاتلەند لە بەریتانیا لە پش 300 ساڵ چەنکە زۆربەی دانیشتوانی سکاتلەند دەنگیان بۆ مانەوە لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا دابوو.

XS
SM
MD
LG