Accessibility links

دکتۆر میرۆ عەلیار: یەکەم جار نییە ئێران ئەم جۆرە لێدوانانە بدات و میراتێکە لە ڕژێمی شاهەنشاهەوە بۆی ماوەتەوە


 دکتۆر میرۆ عه‌لیار
دکتۆر میرۆ عه‌لیار

دەسەڵاتدارانی ئێرانی دەڵێن توانیویانە "گەورەترین پیلانی تێرۆریستی" لە تاران و ژمارەیەک پارێزگای تری وڵاتەکەیاندا پوچەڵ بکەنەوە.

هەرچەندە هێشتا ناسنامەی کەس ئاشکرا نەکراوە بەڵام لە ڕاگەیاندنەکەی وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێراندا هاتووە ژمارەیەک گومانبار دەستگیرکراون و لەژێر لێکۆڵینەوەدان. لەو ڕاگەیاندنەدا تەنها ئاماژە بەوە کراوە" وەهابیە تەکفیریەکان" لە پشت ئەم پیلانەوە بوون.

ئێران بەردەوام ڕێکخراوە توندڕەوە سوننە ئاینزاکان بە تایبەتیش ڕێکخراوی تێرۆریستی دەوڵەتی ئیسلامی بە تەکفیری ناودێر دەکات، وەلێ لە ڕاپۆرتەکەی وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێراندا ڕوون نییە ئایا دەوڵەتی ئیسلامی دەستی هەبووە لەم پیلانەدا یان نا.

دکتۆر میرۆ عەلیار، ئەندامی دەفتەری سیاسی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران دەڵێت کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سڕینەوەی دۆسێی کورد لە ئێراندا هەموو هەنگاوێک دەگرێتەبەر و دەمێک گریی دەدات بە ئەمریکا و ئیسرائیلەوە وەک چۆن پێشتر ئەم دۆسێ ڕەوایەی کورد دەبەسترایەوە بە سۆڤیەتی پێشووەوە ئەمانەش وەک دەڵێت هەر هەمووی بە مەبەستی چەواشەکردنی خەڵکە.

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح، دکتۆر میرۆ ئاماژەش بەوە دەکات کە ئێران لە یەک کاتدا ئەمریکا و ئیسرائیل و عەرەبستانی سعودیە گوناهبار دەکات بەڵام لە ڕاستیدا وەها نییە بەڵکو هەمووی لە پێناو لادانی سەرنجەکانە لەسەر دۆزی نەتەوەیی لە ئێران و بە تایبەتیش دۆزی کورد.

دکتۆر میرۆ دەڵێت نابێت ئەو ڕاستییەمان لە بیربچێت کە دیکتاتۆریەتێک لە ئێران هەیە و دەشڵێت هەر ڕاگەیاندنەکەی ئێران خۆی دەکرێت وەک نیشانەیەک بێت کە ئەوەی ئێران باسی دەکات هیچ پەیوەندییەکی بە هێزی دەرەکییەوە نییە بەڵکو پەیوەندی بە دۆسێ ناوخۆییەکانی وڵاتەکەوە هەیە.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:16 0:00

XS
SM
MD
LG