Accessibility links

لەگەڵ ڕووداوەکاندا: تێرۆر لە نێوان کولتور و ئایندا / تێرۆر لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکادا


لە بەرنامەی ئەم هەفتەیەی لەگەڵ ڕووداوەکاندا دوو تەوەر باسدەکرێن.

یەکەم: تێرۆر لە نێوان کولتور و ئایندا

زۆرێک لەو بڕوایەدان کولتور و ئاین هۆکارن بۆ تێرۆریزم.

لە زۆر دۆسێی تێرۆردا ئێجگار قورسە ئەم دوو ڕەهەندە لێک دووربخرێنەوە یان جیابکرێنەوە لەو ڕوانگەیەوەی کولتور و ئاین دەبنە ناسنامەی کۆمەڵگاکان بە گشتی.

کولتور و ئاین ڕاستەوخۆ پێکەوە بەستراونەتەوە وەک شیکەرەوە ئاماژەی پێدەکەن پەیوەندییەکانی ئەم دوو بابەتەش لە کۆمەڵگەکاندا دەکەوێتە سەر چۆنییەتی لێکدانەوەکان و هەروەهاش چۆنییەتی بەکارهێنانیان.

دکتۆر ئەنوەر جاف
دکتۆر ئەنوەر جاف

لە کۆمەڵگە ئیسلامییەکاندا تێکەڵکردنی ئەم دوو ڕەهەندە و خراپ بەکارهێنانیان لەلایەن دەستەبژێرێکەوە یارمەتیدەربووە بۆبەرەنجامێکی خراپ و بەرهەم هێنانی کردە تێرۆریستییەکان.

ئایا ده‌کرێت کامیان وه‌ک سه‌رچاوه‌ی تێرۆر سه‌یر بکرێت، کولتور یان ئاین؟
ئێستا بۆته‌ به‌ڵگه‌ نه‌ویست که‌ له‌ناوبردنی تێرۆریزم هه‌ر ته‌نها له‌ ڕێی سه‌ربازییه‌وه‌ به‌جێناگه‌یه‌ندرێت، ئایا گوتارێکی تری هێنده‌ تۆکمه‌ هه‌یه‌ به‌رپه‌رچی ئایدیۆلۆژیای ڕق و کینه‌ی تێرۆریزم بدات؟
چی هانده‌ر بووه‌ بۆ (عومه‌ر سدیقی مه‌تین) تا ئه‌و کاره‌ تێرۆریستیه‌ی له‌ ئۆرلاندۆ بکات له‌ ده‌مێکدا نه‌ک هه‌ر ئه‌فغانستان وه‌ک زێدی خۆی به‌ڵکو کولتوری وڵاته‌که‌شی که‌وتۆته‌ به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسییه‌کانی تێرۆره‌وه‌؟
(دکتۆر ئه‌نوه‌ر جاف) وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه‌ و پرسیار و سه‌رنجه‌کانی ئێوه‌ی ئازیزیش ده‌داته‌وه.

دووهەم: تێرۆر و هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا.

هێلەری کلنتن، کە نزیکە لەوەی ببێتە کاندیدی دیموکراتەکان بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا ڕووداوەکەی ئۆرلاندۆی بە کارێکی تێرۆریستانە ناودێر کرد و جەختیشی کردەوە لەوەی پێویستە هەوڵەکان دوو هێند بکرێن بۆ پاراستنی ئەمریکا لە هەموو هەڕەشەیەکی ناوخۆیی و دەرەکی.

بە پێچەوانەی ڕکابەرە کۆمارییەکەیەوە (دۆناڵد ترەمپ)، خانم کلنتن ئەو هێرشەی ئۆرلاندۆی بە هێرش لەسەر بنچینەی ڕق و کینە ناساند و بە پێویستیشی زانیوە کە ئیتر کاتییەتی یاساکانی تایبەت بە هەبوونی چەک بگۆڕدرێن.

دکتر کرمانج گوندی
دکتر کرمانج گوندی

دۆناڵد ترەمپ، کە نزیکە لەوەی ببێتە کاندیدی کۆمارییەکان بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا ڕەخنەی لە لێدوانەکانی سەرۆک ئۆباما و هێلەری کلنتنیش گرتووە لەو ڕوانگەیەوەی دەستەواژەی ئیسلامی ڕادیکاڵییان بەکارنەهێناوە لەو تەقەکردنەی ئۆرلاندۆدا کە دەیان کەسی تیادا کوژران و بریندار بوون.

دۆناڵد ترەمپ داوای لە سەرۆک ئۆباما و لە خانم کلنتنیش کردووە کە دەستبەرداری پۆستەکانیان ببن.

دۆناڵد ترەمپ، دەشڵێت پێشبینی ئەو هێرشەی کردووە و جارێکی تریش مشتومڕەکەی هێناوەتەوە ئاراوە سەبارەت بە ڕێگەگرتن لەو کۆچبەرانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە دەخوازن لە پێناو ژیانێکی باشتردا بگەنە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.

ئایا هێرشه‌ تێرۆرکارییه‌که‌ی ئۆرلاندۆ و هێرشه‌ هاوشێوه‌کانی تریش چ جۆره‌ کاریگه‌رییه‌کی ده‌بێت به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مریکاوه‌؟
ئایا ئه‌م هێرشانه‌ چ جۆره‌ کاردانه‌وه‌یه‌ک به‌ دوای خۆیدا دێنێت له‌ناو کۆمه‌ڵگای ئه‌مریکاییدا به‌رامبه‌ر کولتوره‌ جیاوازه‌کانی تر؟
ئایا ئێستا چۆن ده‌ڕواندرێته‌ ئه‌و که‌سانه‌ی به‌ ڕه‌سه‌ن خه‌ڵکی وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتن و له‌ ئه‌مریکا له‌ دایک بوون؟
(دکتۆر کرمانج گوندی) وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه‌ و پرسیار و سه‌رنجه‌کانی ئێوه‌ی ئازیزیش ده‌داته‌وه.

تەواوی بەرنامەی (لەگەڵ ڕووداوەکاندا) :

XS
SM
MD
LG