Accessibility links

هۆزان مەحمود: مزگەوتەکانی خۆرئاوا بە جۆرێـک لە جۆرەکان بونەتە شوێنێک بۆ پشتیوانیکردن لە جیهادگەرایی


Houzan Mahmoud

Houzan Mahmoud

کردنەوەی چەندین دەروازەی راڤەکاریی و وردبونەوە لە تیرۆر و جیهادگەرایی تێکڕا چاودێرانی خستۆتە بەردەم کۆمەڵێک رەهەندی جومگەیی کە تێکڕا گفتوگۆو شیکاریی گەورە دەخوازێت، رەوشی مرۆڤبوون و مەترسی لەسەر تەواوی بەها مرۆیی و سروشتی و مۆڕاڵی و مێژووییەکانی مرۆڤایەتی راماندەگرێت لەبەردەم گومان و بەرپرسیارێتی گەورەدا. کێشەکە تەنها تیرۆر نییە، داعش و مەترسییەکانی تیرۆر سەرجەم جیهانی لەیەک گۆڕەپانی جەنگ و پڕ کێشمەکێشی سەربازی و ناوچەیی و ئاینییدا کۆکردەوە، بەڵام ئایا خودی مرۆڤ و پەروەردە و ئاین و جیهان بەشدار نیین لەم نەهامەتییە گەورەیەدا

ئایا جیهادییەکان و رادیکالیستە ئیسلامییەکانی خۆرئاوا مەترسییەکی گەورەی شارستانی و کۆمەڵایەتین بۆ وڵاتانی خۆرئاوا؟ ئایا سەلەفیەتگەرایی نوێ دەرئەنجامی چ بەریەککەوتنێکی کۆمەڵایەتی و شارستانییە؟ هەمەڕەنگی تەوژمە ئیسلامییهەکانی خۆرئاوا دەرەئەنجام نابنە خولقاندنی زەبروزەنگ و توندوتیژی شارستانی لەنێوان خۆیان و کۆمەڵگەکانی خۆرئاوادا؟
ئایا مەلا فەتوابێژ و زەبروزەنگامێزەکان چ کارەساتێکی شارستانی کولتوریان خولقاندووە بۆ کۆمەڵگەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەتایبەتی کۆمەڵگەی کوردی؟

بۆ ئەم مەبەستە ئاسۆ جەبار لەدەنگی ئەمریکاوە بۆ بەرنامەی رەهەندەکان وتووێژێکی لەگەڵ لێکۆڵەرەوەو چالاکوان خاتوو هۆزان مەحمود ساز کردووە.

سەبارەت بە دەستکراوەیی ئیسلامییەکانی خۆرئاوا؛ هۆزان مەحمود دەڵێت "ئیسلامییەکی فاشیست بۆی هەیە هەموو پلاتفۆرمەکانی ئەم وڵاتە بەکاربهێنێت هەر لە زانکۆکانەوە، تا تەلەفزیۆن و سەرشەقامەکان و لەهەموو شوێنێک بەئارەزووی خۆیان بەکاربهێنن و باس لە کوشتن، سەربڕین سوتاندن بکەن."

" من لە کۆلێژ کاردەکەم کە شوێنی خوێندنە، شوێنی فێرکردنە ئەبینم هاوکارەکەم سەلەفییە، ریشی درێژە، سمێڵی تاشیوە، پانتۆڵێکی کورتی لەبەردایە، بەرماڵەکەی قەد دەکات و دەیخاتە سەر مێزەکەی، هەموو ئەم جوڵانە نمایشی سیاسیین، ئەمە دینداری نیە، دینداریی ئەو هەموو خۆنمایشدکردنەی ناوێت."

هەروەها هۆزان مەحمود دەڵێت "دەسەڵاتێکی زۆر دراوە بە ریشدارەکان و بەناوی سەرۆکی کۆمەڵگەکان کە پاکستانی یا بەنگلادیشین یا عەرەبن یان هەرچییەکن، ئەمانە لەڕوانگەیەکی زۆر ئیسلامییەوە دێن باس لەژیان و کارو مافەکانی خۆیان دەکەن لەم وڵاتەدا."

سەبارەت بە مەکتەبە ئیسلامییەکانی بەریتانیا هۆزان دەڵێت "لەو مەکتەبانەدا لێدان هەیە، دەستدرێژیکردنی سێکسی هەبووە بۆ سەر ئەو مناڵانە، تەنانەت هەموو ئەمانە داپۆشراون."

هەروەها دەڵێت "مزگەوتەکان بونەتە شوێنێک بۆ جۆرێک لە هەڵمەتی داکۆکیکردن لە جیهادیزم."

هۆزان دەڵێت"کتێبی مناڵان لەو مەکتەبە ئیسلامیانەدا کە بە عەرەبی وانە دەدرێتەوە چەندە جەخت لەسەر توندوتیژی دەکەنەوە و تەنانەت ئەگەر یەکێک موسڵامان نەبێت کافرە و ئەوی دی کافرەو کوشتن و سەربڕین و هەموو ئەوجۆرە توندوتیژیانەی کە لەقورئان و فەرمودەکاندا هەیە، لیرەشدا بە جۆرێکی دیکە بە زمانی مناڵانە بەرهەمی دەهێننەوەو هەر لە مناڵییەوە مێشکیان دەشۆنەوە، لێرەدا پشتیوانی سعودییە بۆ جۆرێک لەبەهێزکردنی وەهابیزم لەم چەند ساڵەی دواییدا دەورێکی زۆر گەورەی لەسەر گەنجانی بەریتانیا گێڕاوە؛ بەتایبەتی زیاتر ئەوانەی کە بە رەچەڵەک پاکستانین یان بەنگالی و تونسی و مەراکیشی و جەزائیرین."

لە ڕێی ئەم بەستەرەوە گوێبیستی تەواوی بەرنامەکە دەبن....

XS
SM
MD
LG