Accessibility links

داعش هەڕەشە لە ئەمەریکا و ئەوروپا دەکات


دەمڕاستێکی ڕێکخراوی توندڕەوەی دەوڵەتی ئیسلامی داوا لە هاوبیرەکانیان لە ئەوروپا و ئەمەریکا دەکات کە هێرش بکەنە سەر کەسانی سیڤیل لەوێ ئەگەر ناتوانن بڕۆن بۆ ئەوەی کە پێی دەڵێن خەلافەتەکەیان لە سوریا و عێراق.

لە پەیامێکی دەنگیی 31 خولەکیدا کە لە میدیای داعش ڕۆژی شەممە بڵاو کراوەتەوە ئەبو محەمەد ئەلعەدنانی دەڵێت شەڕی بە ڕێبەرایەتی ئەمەریکا دژ بە ڕێکخراوەکەیان بەرەو شکست دەڕاوت و دەڵێت ئەمەریکا " دەکەوێتە نێو زەلکاوەی سزادانەوە."

ئەو بە هاوبیرەکانی داعش لە ئەوروپا و ئەمەریکا دەڵێت "شەو و ڕۆژ خاچپەرستەکان هەراسان بکەن و بیانتۆقێنن هەتا ئەو کاتەی هەمو دراوسێیەک لەوی تر بترسێت."

عەدنانی بە هاوبیرەکانی دەڵێت نابێت لە بەهای " هەڵدانی بەردێک بۆ خاچپەرستێک لە ناوجەرگەی وڵاتەکەی خۆی کەم بکرێتەوە."

XS
SM
MD
LG