Accessibility links

زاناکان پاشماوه‌ی به‌ردینی گیانله‌به‌رێکی خشۆکی بێوێنه‌ ئاشکراده‌که‌ن.

  • وریا کاڵێ

زاناکان ڕایانگه‌یاند له‌باشووری چین پاشماوه‌ی به‌ردینی گیان له‌به‌رێکی خشۆکیان له‌ساڵی 2014 دۆزیوه‌ته‌وه‌ به‌ر له‌ 242 ملێۆن ساڵ ژیاوه‌ ناویان لێناوه‌ ئاته‌پۆدانتاته‌س Atopodentatus له‌شێوه‌ی تیمساحه‌ به‌ڵام گیاو قه‌وزه‌ی ده‌ریای خواردوه‌. زاناکان ده‌ڵێن ئه‌و شێوه‌ ده‌مه‌ی له‌پاشماوه‌ به‌ردینه‌کاندا دۆزیانه‌ته‌وه‌ له‌شێوه‌ی ده‌می دڵنیا نه‌بوون، به‌ڵام دوو دۆزینه‌وه‌ی نوێ ئه‌و نهێنه‌ی بۆ ئاشکراکردوون که‌ ده‌می له‌شێوه‌ی ده‌می مراویه‌ به‌ڵام پانتر .

ئۆلیڤیه‌ ڕایپۆ زانای paleontologist پالیه‌نتالجست واته‌ زانسته‌ به‌ردینیه‌کان له‌مۆزه‌خانه‌ی فیڵد له‌شیکاگۆ Field Museum in Chicago ده‌ڵێت ئه‌مه‌ نزیکترین گیانله‌به‌ره‌ زانیاریمان له‌سه‌ری هه‌یه‌ له‌گیاخۆره‌کانی ده‌ریایه‌ و له‌جۆری خشۆکه‌کانه‌، پێده‌چێت خشۆکی ئاته‌پۆدانتاته‌س ده‌مێکی شێوه‌ی چه‌کووشی هه‌بوبێت‌ به‌پانی، دانی هه‌بوه‌ وه‌ک شێوه‌ی ده‌رزی تیژبوه بۆ داپچڕینی گه‌ڵا و قه‌وزه‌ له‌ڕوه‌که‌کانی ناو ئاودا هه‌ن به‌کاریهێناوه‌‌.

لی شۆن له‌ ئه‌کادیمیای زانست و په‌یمانگای زانستی به‌ردین و پالێۆنترۆپۆلۆجی

Chinese Academy of Sciences' Institute of Vertebrate Paleontology and Paleoanthropology ده‌ڵێت ئاته‌پۆ دانتاته‌س نزیکه‌ی 2.75 مه‌تر درێژ بوه‌، له‌ده‌ریا ته‌نکه‌کاندا له‌ناوچه‌ی یوننان Yunnan له‌چین شانبه‌شانی گیانله‌به‌ره‌ ده‌ریایه‌کانی‌دیکه‌دا‌ ژیاوه‌.

زاناکان پێشبینیه‌که‌ی چاوه‌ڕوان نه‌کراو له‌نوێترین و ‌گه‌وره‌ترین تلسکۆبی ‌سه‌ر زه‌وی دکه‌ن.

ئاوێنه‌ی تلسکۆبی ووڵایی هابڵ ئه‌وه‌ی وێنه‌ی سه‌رسوورهێنه‌ری قوڵایی واڵایی ده‌نارد نزیکه‌ی 4.5 مه‌تر دووجایه‌.

به‌راوردی ئه‌وه ‌له‌گه‌ڵ ئاوێنه‌ی James Webb Space بکه‌ین که‌ له‌ئێستادا له‌دروستکردندایه‌ و پانتایه‌که‌ی نزیکه‌ی 6.5 مه‌تر دووجایه، پێشبینی گه‌وره‌ دروست ده‌کات ‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئاکامی باشتر و ڕوونتر ئه‌وکاته‌ی له‌ساڵی 2018دا ده‌که‌وێته‌کار.

به‌ڵام هه‌ردوو بچووکتر ده‌بن له‌گه‌وره‌ تلسکۆبی ماجه‌لان Giant Magellan Telescope

ئه‌وه‌ی له‌ بایابانی ئاتاکاما Atacama Desert له‌ووڵاتی چیلی دروستده‌کرێت و ئاوێنه‌که‌ی 368 مه‌تر دووجایه‌.

به‌رێوبه‌ری تلسکۆبی ماجه‌لان پاتریک ماکارتی ووتی ته‌ماشاکردنی هه‌ردوو به‌شی جیاوزی شه‌به‌نگی تیشک و تیشکی ژێر سووی ئه‌م دوو تیلسکۆبه‌ نوێیه‌ ئه‌وا هه‌ردوو ته‌واوکاری یه‌کتری ده‌بن.

"له‌وباوه‌ڕه‌دام پێکه‌وه‌ کارکردنیان وێنه‌ی کۆتایمان ده‌داتێ، ئه‌گه‌ر به‌دوای هه‌ساره‌یه‌کدا بگه‌ڕێت له‌ئه‌ستێره‌ نزیکه‌کان و خاڵه‌ ڕه‌شه‌کان له‌ناوه‌ندی گه‌له‌کسیه‌کانی‌دیکه‌، یاخوود بۆگه‌ڕانه‌وه‌ بۆ سه‌ره‌تای گه‌ردوون و ئه‌وه‌ی پێی ده‌ڵین تیشکی سه‌ره‌تایی، کاتێک یه‌که‌م ئه‌ستێره‌ ده‌بینین له‌یه‌که‌م گه‌له‌کسیدا".

بۆ دابڕین وجیاکردنه‌وه‌ی له‌ له‌رینه‌وه‌، تلسکۆبه‌ 1200 ته‌نیه‌که‌ له‌سه‌ر سیسته‌می دانان له‌سه‌ر کۆڵه‌که‌ی داده‌نرێت Oil flotation bearing system به‌ێ ئه‌وه‌ی هیج به‌ریه‌ککه‌وتنێک هه‌بێت. کۆمه‌ڵێک کامیره‌ی شه‌به‌نگی هه‌یه‌ تۆمار و شیکردنه‌وه‌ی تیشک ده‌کات، زانیاری له‌سه‌ر ئه‌تۆمه‌کان و وردیله‌کان کۆده‌کاته‌وه‌، هه‌روه‌ها ئه‌وتیشکه‌ی له‌دوری ملیاره‌ها کیلۆمه‌تره‌وه‌ دێت زۆر لاواز و که‌م تینه‌.

سه‌رباری ئه‌مه‌ش ده‌ڵێت " فۆتۆنات هه‌موو 15 بۆ 20 ده‌قیقه‌ که‌ره‌تێک دێت، بۆیه‌ کاتی زۆری پێده‌چیت ئه‌و تیشکانه‌ کۆبکرێنه‌وه‌، له‌م دۆخه‌ی ئێمه‌دا له‌وباوه‌ره‌داین ژماره‌یه‌کی که‌م فۆتۆنێک ده‌گاته‌ ئێمه‌، به‌ڵام پێویستیمان به‌سه‌دان بۆ به‌ده‌ستهێنانی سیگناڵ هه‌یه‌، ئه‌مه‌ش کات و ئارامی ده‌وێت.

له‌مه‌ پێشبینی چی ده‌کرێت

ماکارثتی ده‌ڵێت به‌ڵام له‌گه‌ڵ بوونی ته‌لسکۆبێکی هه‌رستیار که‌ ده‌توانێت مۆمێکی له‌دایکبوون له‌سه‌ر مانگ به‌دیکات.

"ئه‌وه‌ی زۆر گرنگه‌ که‌س نازانێت چی پێشبینی ده‌کرێت، له‌دۆزینه‌وه‌ و پێشکه‌وتنی نوێ، ئه‌مه‌ش هه‌میشه‌ چیرۆکی زانستی فه‌له‌ک بوه‌ که‌توانایه‌کی نوێ بنیات ده‌نێت، لاوان دۆزینه‌وه‌ی نوێ به‌ده‌ست دێنن‌ که‌س پێشبینی نه‌کردوه‌ یاخوود پیسه‌لمێن که‌سانی پێشتر هه‌ڵه‌بوون"

واچاوه‌روان ده‌کرێت پرۆژه‌ هاوبه‌شه‌ یه‌ک ملیار دۆلاریه‌که‌ی وڵاته‌یه‌کگرتوه‌کان و ئۆسترالیا و به‌رازیل و کۆریای باشوور و چیلی له‌ساڵی 2022دا یه‌که‌م بینینی ئاسمان بڕه‌خسێنێت و له‌ساڵی 2026 به‌ته‌واوه‌تی بکه‌وێته‌ کار.

ڕاپۆرتێک داواده‌کات یارمه‌تی دراوی ته‌ندروستی جیهانی بۆ دۆخی له‌ناکاوی جیهان به‌رده‌وام بێت.

تاڕاده‌یه‌کی دوور ووڵاتیه‌کگرتوه‌کان سه‌رچاوه‌ی دراویه‌ بۆ توێژینه‌وه‌ی ته‌ندروستی به‌رگریکردن له‌ده‌یان نه‌خۆشی زانراو له‌وڵاتانی به‌ره‌وڕسکانچودا.

دوا ئاماری به‌رده‌ست له‌گروپی تویژینه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆ Independent research group ده‌ڵێت، لایه‌نه‌ جیهانیه‌کان دارایی بۆ توێژینه‌وه‌ له‌سه‌ر نه‌خۆشیه‌کان به‌بڕی زیاتر له‌ دوو ملیار دۆلار هاوبه‌شیده‌که‌ن، له‌نێوانیاندا وڵاتیه‌کگرتوکان به‌ڕێژی 70%دا هاوبه‌شی ده‌کات.

به‌ڵام ڕاپۆرتێکی نوێ له‌ هاوپه‌یمانی ته‌کنه‌لۆژیای ته‌ندروستی جیهانی Global Health Technologies که‌ کۆمه‌ڵه‌یه‌کی بێقازانجه‌ و هانی به‌ده‌ستهێنانی ده‌رمان و که‌ره‌سته‌ی ته‌ندروستی جیهانی ده‌کات ده‌ڵێت له‌5 ساڵی ڕابردوودا یارمه‌تی دارایی له‌ئاستێکی نه‌گۆڕدا بوه‌، ئه‌مه‌ش پێچوانه‌ی ده‌ساڵی سه‌ده‌ی 21که‌ که‌ دووئه‌وه‌نده‌ یارمه‌تی دارایی تێدا دراوه‌.

به‌رێوه‌به‌ری GHT ده‌شڵێت له‌ساڵی 2009دا که‌مبوونه‌وه‌ی یارمه‌تیمان به‌دیکرد دوای ئه‌وه‌ی حکومه‌تی ئه‌مریکا ڕێوشوێنی توندی خسته‌‌ سه‌ر خه‌رجکردنی دارایی له‌ساڵی 2013دا.

ڕاپۆرته‌که‌ داوا له‌و ووڵاتانه‌ ده‌کات که‌ دراو ده‌به‌خشنه‌وه،‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانی پیداویستیه‌کانی تابێت به‌ته‌ندروستی وتوێژینه‌وه‌ که‌ ساڵانه‌ ڕوو له‌زیادبوونه‌ و بڕی یامه‌تیکانیان زیادکه‌ن و پابه‌ند بن به‌و به‌ڵینانی پێشتر داویانه‌.

XS
SM
MD
LG