Accessibility links

سەرۆک ئۆباما لە ڕۆژی دایکاندا سوپای هاوسەرەکەی و خەسوی دەکات


ئەمڕۆ یەکشەممە لە وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا و دەیان وڵاتی دیکەی سەرانسەری جیهان، بۆنەی ڕۆژی دایکانە.

ڕۆژی دایکان، کاتی ئاهەنگ و پێزانینە بەو کارانەی خانمان دەیکەن. باراک ئۆبامای سەرۆکی وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا لە وتاری هەفتانەیدا ڕێزی لە هاوسەرەکەی میشێڵ گرت و ڕایگەیاند "هەموو کەسێک دەزانێت لە نێو خێزاندا گرنگی ڕیزبەندی کاری سەرۆک کۆمار بە پلەی سێهەم دێت. لە پشوی ئەم هەفتەیەدا کەمێک کاتی زیاتر بەمخۆم دەدەم هەتا سوپاسی هاوسەرەکەم میشێڵ بکەم بۆ ئەو شێوازە سەرنج ڕاکێشەی لە کارە هەرە گرنگەکانی وەک دایکێک ئەنجامیان دەدات. هەروەها سوپاسی خەسوم دەکەم وەک مامۆستایەکی هەمیشە بۆ فێرکردنی هاوسەرەکەم".

لە درێژەی وتارەکەیدا سەرۆک ئۆباما هانی هەمو تاکێکی دا کە سوپاسگوزاری دایکانیان ببن.

وەک نەریتێکی باو بۆ یادکردنەوەی ڕۆژی دایکان، خانەوادەکان لەم بۆنەیەدا گوڵ پێشکەش بە دایکان دەکەن و ئێوارە خوانێکی قەشەنگیان بۆ سازدەکەن. ڕۆژی دایکان لە ساڵی 1914 دا بوو بە بۆنەیەکی فەرمی.

XS
SM
MD
LG