Accessibility links

بەهۆی هێرشێک بۆ سەر مزگەوتێک لە حەلەب دەیان کەس دەکوژرێن


میدیای دەوڵەتی سوریا ڕادەگەیەنێت سەرهەڵداوان مزگەوتێکیان لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەت لە حەلەب بۆردومان کردووە و لەئەنجامدا 15 کەس کوژراون و 30 کەسی تریش بریندار بوون.

تەلەفیزیۆنی دەوڵەت دەڵێت چەند موشەکێک لە مزگەوتەکەی و ناوچەکانی دەوروبەری داوە لە کاتێکدا نوێژکەران پاش نوێژی هەینی لە مزگەوتەکە دەردەچوون. ڕاپۆرتەکە ڕایگەیاند کە هێرشەکە کراوەتە سەر مزگەوتی مەلا خان لە گەڕەکی باب ئەلفەرەج.

ئەم تۆپبارانەش پاش ئەوە دێت کە هێرشە ئاسمانییەکانی حکومەت بۆ سەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی سەرهەڵداوان لە حەلەب ڕاگەیەندرا پاش ئەوەی بۆ ماوەیەکی کەم سەر لەبەیانی ڕۆژی هەینی کەمێک ئارامبوو.

هاوکات لەشکری سوریا ئاگربەستی کاتی بۆ دیمەشقی پایتەخت و دەوروبەری و لازقییە ڕاگەیاندووە بەڵام ئەم ئاگر بەستەی شاری حەلەبی باکوری وڵاتەکە ناگرێتەوە.

کاریگەری ئاگربەستی یەکلایەنە هێشتا ڕوون نییە و بەوەش ناچێت ئۆپزسیۆن پەیڕەوی بکەن پاش چەند ڕۆژی هێرشی ئاسمانی بۆ سەر ناوچەکانیان کە دەیان کەسی تێدا کوژران.

XS
SM
MD
LG