Accessibility links

وەزیری گواستنەوەی بەلژیکا دەستلەکار دەکشێنێتەوە


وەزیری کاروباری گواستنەوەی بەلژیکا دەستی لە کارەکەی کێشاوەتەوە پاش ئەوەی ڕاپۆرتێکی نهێنی یەکێتی ئەوروپا دزەی کردووە و تیایدا باس لە وردەکاری ئەو هەڵە و کەمتەرخەمییانە دەکات کە لە بواری ئاسایشی فڕۆکەخانەی بروکسلدا هەبووە لە دەمی تەقینەوەکانی 22 ی مانگی ڕابردوو کە لە فڕۆکەخانەی شاری برۆکسل و وێستگەی میترۆی ئەو شارە ڕوویاندا.

سەرۆک وەزیرانی بەلژیکا چارلس میشێڵ ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند دووابەدووای ئاخافتنم لەگەڵ وەزیری کاروباری گواستنەوەی وڵات ،خانم جاکلین گاڵنت ، ناوبراو داواکاری دەستلەکار کێشانەوەی پێشکەش بە پاشای بەلژیکا کردو ئەویش پەسەندی کردوە.

XS
SM
MD
LG