Accessibility links

دکتۆر میران محەمەد: شێوازی ژیان لە ئەمڕۆدا هۆکارن بۆ زیادبوونی تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە

  • Smko Aziz

دکتۆر میران موحەمد بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی پارێزگای سلێمانی دەڵیت ؛ سەنتەری نەخۆشی شەکرە لە شاری سڵیمانی رۆڵێکی بەرچاوی هەبووە لە بەرزکردنەوەی ئاستی هوشیاری هاوڵاتیان سەبارەت بە نەخۆشی شەکرە . دکتۆر میران ئاماژە بەوەدەکات کە رێژەی توشبوون بەم نە خۆشیە هەتا دێت روو لە هەڵچوون دەکات ، دەشڵیت گۆڕان لە شیوازی خۆراک و نەکردنی وەرزش و کەمی جوڵەکردن هۆکاری سەرەکین بۆ توشبوون بە نەخۆشی شەکرە. تەواوی ئەم گفتوگۆیەی سمکۆ عەزیز لە دەنگی ئەمریکاوە لەگەڵ دکتۆر میران سازیداوە لەم فایلە دەنگیەدا دەبیستن.

XS
SM
MD
LG