Accessibility links

عادل حەسەن: بایکۆت شکاندن خزمەت بە مامۆستایان ناکات


نوێنەری مامۆستایانی ناڕازی لە سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ئەوان وەك بەشێک لە مامۆستایان پابەندی دەوام كردن و گەڕانەوە بۆ هۆڵەكانی خوێندن نابن و بەردەوامن لەسەر بایكۆتكردن مامۆستا عادل حەسەن نوێنەری مامۆستایانی ناڕازی بەدەنگی ئەمەریكای ڕاگەیاند " بایکۆت شکاندن لەم کاتەدا خزمەت بە مامۆستایان ناکات، هەرچەندە بیرمان لە پرۆژەی بەدیل کردۆتەوە تا داواکارییەکانی مامۆستایان جێبەجێ بکەین. بەڵام هەتا ئەم ساتەوەختە بڕیارمان وایە درێژە بە بایکۆتکردنی هۆڵەکانی خوێندن بدەین".

ڕۆژی شەممە لیستی هاوبەشی مامۆستایان كە پێكهاتووە لە لیستەكانی مامۆستایانی بزوتنەوەی گۆڕان و كۆمەڵی ئیسلامی و یەكگرتووی ئیسلامی ڕایانگەیاند، بایكۆت دەشكێنن و دەگەڕێنەوە هۆڵەكانی خوێندن،مانگی یەكی ئەمساڵیش مامۆستایانی یەكێتی نیشتمانی و پارتی دیموكراتی كوردستان لە سنوری پارێزگای سلێمانی بایكۆتیان شكاند بەڵام ئەوكات لیستی مامۆستایانی هاوبەش ڕەخنەی توندی لە شكانی بایكۆت گرت،لە ئێستاشدا مامۆستایانی ناڕازی هەمان ڕەخنە ئاڕاستەی لیستی مامۆستایانی هاوبەش دەكەن.

لەم بارەیەوە پەیامنێرمان لە سلێمانی ژیار محەمەد ئەم ڕاپۆرتەی ئامادە کردووە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:11 0:00

XS
SM
MD
LG