Accessibility links

سەربازێکی تورک لە باکوری عێراق دەکوژرێت


لەشکری تورکیا ڕادەگەیەنێت سەربازێکی تورک لە باکوری عێڕاق کوژراوە بەهۆی هێرشی چەکدارانی ڕێکراوەی دەوڵەتی ئیسلامی. سەربازێکی تریش لە هەمان ڕووداودا بە سوکی بریندار بوو.

بەیاننامەکەی لەشکر ڕایدەگەیەنێت موشەکێک ڕۆژی شەممە لەلایەن داعشەوە هاوێژراو لەکاتی شەڕێکیاندا لەگەڵ پێشمەرگە و موشەکە کەوتە بنکەیەکی هەرێمی باشیقە کە ژمارەیەک سەربازی تورکیش لەوێن.

لەشکری تورکیا دەڵێت سەربازە بریندارەکەو تەرمی ئەوەی کە کوژرایشە ڕەوانەی تورکیا کرانەوە.

XS
SM
MD
LG