Accessibility links

سەلاح عەبدول سەلام دەگوازرێتەوە بۆ زیندانێکی بروکسل


سەلاح عەبدول سەلام گومانباری سەرەکی هێرشە تیرۆرستیەکانی مانگی 11 ی پاریس کە 130 کەسی تێدا کوژران، لە زیندانێکی بروکسل دەستبەسەرە.

ئەو لە بارێکی توندی ئاسایشیدا ڕۆژی شەممە گواسترایەوە بۆ ئەو زیندانە، ڕۆژێک پاش ئەوەی خۆی و هاوکارە گومانبارەکانی لە میانەی هەڵمەتێکی پۆلیس بۆ دەستگیر کردنیان تەقەیان لێ کرا.

سێ کەسیش کە گومان دەکرێت هاوکاری عەبدول سەلامیان کردبێت لە خۆ شاردنەوەی، دەستگیر کران.

دادپرسێکی فەرەنسی دەڵێت ڕۆژی هێڕشەکان عەبدول سەلام بە نیاز بوو لە دەرەوەی یاریگەیەکی تۆپی پێ هێرشێک ئەنجام بدات بەڵام پاشان پەشیمان بوبۆوە.

دادپرس فرانسس مۆلینس دەڵێت " گواستەنەوەی عەبدول سەلام وەکو بەشێک لە لێکۆلێنەوەکان لە فەرەنسا، دەزانم دەبێت بە هیوایەکی بەهێز بە تایبەتی بۆ خێزانەکانی ئەوە 130 کەسەی لە تەقینەوەکاندا کوژران و ئەو سەدان کەسەش کە بریندار بوون".

پارێزەرەکەی عەبدول سەلام، سڤین ماری دەڵێت خۆسپێرەکەی هاوکاری لەگەڵ پۆلیسی بەلجیکا دەکات بەڵام نایەوێت ڕادەستی فەرەنسا بکرێت.

XS
SM
MD
LG