پیاوێکی ئەمەریکایی هەتا 22 ساڵو نیو لە زیندان بەسەر دەبات بەهۆی ئەوەی هەوڵی داوە شەڕکەری تیرۆرستی ناونوس باکات و پارە بۆ ڕێکخراوی تیرۆرستی دەوڵەتی ئیسلامی کۆبکاتەوە.
دادوەرێکی فێدڕاڵی لە ڕۆچستەری نیویۆرک ڕۆژی پێنجشەممە ئەم سزایەی بەسەر موفید ئەلفەقێ سەپاند.
دادپرسان دەڵێن ئەلفەقێ یەکێکە لە لەو کەسانەی کە خەڵک بۆ دەوڵەتی ئسیلامی ناونوس دەکات هەتا ئێستا گیرابێت.
ئەو لە ساڵی 2014 دەستگیرکرا کاتێک هەوڵی دەدا دوو هەواڵدەری FBI بگەێنێتە سوریا و بچنە ڕیزەکانی داعشەوە.