Accessibility links

چالاکوانان: داعش 8 چەکداری خۆی کوشتووە کە بە ڕەگەزنامەی هۆڵەندیـیان هەبووە

  • VOA News

چالاکوانانی سوریا دەڵێن داعش لە شارێـکی پارێزگای ڕەققە 8 چەکداری خۆی کوشتووە کە ڕەگەزنامەی هۆڵەندیـیان هەبووە، ئەمەش بە بیانوی هەوڵی جیابوونەوە لێـیان.

گروپی (الرقة تذبح بصمت) کە کۆمەڵێـک چالاکوانن تاوانکاریـیەکانی داعش لە سوریا ئاشکرا دەکەن، هەواڵەکەیان بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت زیاتر لە 65 چەکداری دیکەشیان کە هەمان ڕەگەزنامەیان هەیە دەسـتگیرکراون. دەشڵێن ڕۆژی هەینی لە شاری معدان ئەو کوشتنکاریـیەیان کردووە.

هەروەها دەڵێن ئەم چەکدارە هۆڵەندیـیانە کە بەشێـکیان بە ڕەچەڵەک مەغربین، کۆمەڵێـکی تایبەت بەخۆیان لە ڕەققە پـێـکهێنابوو و پەیوەندیـیان لەگەڵ فەرماندە عێراقیـیەکانی داعش گرژبووە. باس لەوەش دەکەن پـێش نزیکەی مانگێـک گرژی کەوتە نێوانیان پاش ئەوەی ئاسایشی سەر بە داعش کە کەسانی عێراقی بەڕێوەی دەبەن 3 چەکداری بە ڕەگەز هۆڵەندیـیان دەسـتگیرکرد بە بیانوی هەوڵی دانانی پـلان بۆ هەڵاتن، بەڵام یەکێـکیان لە ژێر ئەشکەنجەدان گیانی لەدەسـتداوە. پاشان شەڕ لە نێوانیان ڕوویداوە و کوژراوی لێـکەوتووەتەوە و سەرئەنجام فەرماندەی داعش لە عێراق بڕیاری دەسـتگیرکردنی ئەم چەکدارە هۆڵەندیـیانەی دابوو و بەرەو زیندانی معدان و تەبەقە لە ڕەققە بران. ڕۆژی هەینیش ئەو هەشتەیان لێ کوشتوون.

سەبارەت بەم هەواڵە نەجیب باڵایی لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا وتووێژی کرد لەگەڵ شەعبان میزوری چالاکوانی کۆمەڵگەی سیڤیل لە هۆڵەندا.

XS
SM
MD
LG