Accessibility links

دکتۆر کەمال سەیدۆ: هەڵویستی ئەڵمانیا لە ژێر کاریگەری هەڵویستەکانی ئەمەریکادایە


Dr.Kamal Sido
Dr.Kamal Sido

لە رۆژی شەممە رۆژنامەی Die Welt یان جیهانی ئەلمانی وتارێکی بڵاو کرەوە کە تێدا ئاماژە بەوە دەکات گوایە حکومەتی فیدراڵی ئەڵمانیا PYD, YPG بە رێکخراوەی تیرۆریستی نازانێت.

دکتۆر کەمال سەیدۆ بەرێوەبەری رێکخراوەی رۆژهەڵاتی ناڤین بۆ گەلانی ژێر گەڤە ( هەڕەشە ) لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" لە پەرلەمانی ئەڵمانیادا گەلەک فراکسیۆن هەیە، وە ئەو قسەش کە دەوڵەتی فیدراڵی ئەلمانیا پەیەدە و یەپەگە بە تیرۆریست نازانێت لە بەرامبەر پرسیارێکی چەپەکاندا بوە لە ناو پەرلەمان کە رۆژنامەکە بە شێوەیەکی دوورو درێژ شرۆڤەی لەسەر دەکات و دەڵێت دەوڵەتی ئەڵمانیا کاتێک دێتە سەر پرسە نێۆنەتەوەییەکان بە تاێبەتی رۆژهەڵاتی ناوەراست، پەێڕەوی ئەمەریکا دەکات، ئەگەر بێت و ئەمەریکا بڵێیت فڵان کەس تیرۆریستە ئەڵمانیاش دەڵێت تیرۆریستە وە ئەگەریش بڵێ تیرۆریست نییە، ئەڵمانیاش دەڵێت تیرۆریست نییە.

دکتۆر کەماڵ هەر وەها دەڵێت 100 % 100 بریاری ئەمەریکا لەو روەوە کاریگەری هەبوە لەسەر ئەڵمانیا، چونکە هەر کات تورکیا رازی نەبوە، ئەڵمانیاش رازی نەبوە، تەنها لەو کاتەی ئەمەریکا هەڵویستی خۆێ گۆڕیوە، ئەڵمانیاش دەتوانێ بە بێ هیچ ترسێک لە تورکیا هەڵویستی خۆێ بگۆڕێ، بەڵام لە هەمان کاتدا ئەوەشی هێشتوەتە تورکیاش رازی بکات و دڵ گران نەکات.

دکتۆر کەماڵ دەشڵێت هەڵویستی تورکیا لەم روەوە زۆر هیشکە، بەڵکۆ هەر وەها زۆر لایەنی کوردیش لەبەر ترسی تورکیا هەمان هەڵویست دووبارە دەکەنەوە.

کاک کەماڵ لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت کە دێتە سەر کێشە چارەنووس سازەکان دەبێ مرۆڤ ترسی لە تورکیادا نەبێت، لەبەر ئەوەی چارەنووسی کورد لە مەترسی دایە، راستیەکەی تێ ناگەم کاتێک لایەنە نیشتمانیەکانی کورد لە سوریا وە پارتەکانی کوردستانی عێراق هەمان هەڵویستی تورکیایان هەیە".

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:28 0:00

XS
SM
MD
LG