له‌دوای کۆنگره‌ی ئاسایشی جیهان له‌میونخ له‌ئه‌ڵمانیا و به‌شداربوونی کۆمه‌ڵیک له‌وڵاتان، چیهان به‌ره‌و کوێ ده‌چیت؟
دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆکی سوریا به‌شار ئه‌سه‌د ئاماده‌یی خۆی ڕاگه‌یاند بۆ به‌رگری کردن له‌خاکی سوریا و به‌شداری ووڵاتی سعودیه به‌ناردنی فڕۆکه‌و هێزی سه‌بازی بۆ تو‌رکیا ئه‌گه‌ره‌کانی به‌رپابونی جه‌نگی گه‌وره‌ی لێ ده‌که‌وێته‌وه.
له‌گفتووگۆیه‌کدا بۆ ده‌نگی ئه‌مریکا نوسه‌رو چاودێری سیاسی به‌ختیار شاره‌زوری ده‌ڵیت، کۆنگه‌ری میونخ ده‌بێته سه‌رتای گۆڕانکاری له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستادا.
ده‌شڵێت سه‌رانی ناتۆ بیریان له‌وه‌کردوه‌ته‌وه کۆنگره‌یه‌ک به‌ڕێوه‌چێت تێدا بتوانن بگه‌نه ڕێکه‌وتنێک و هاوکێشه و هاوسه‌نگی له‌نیوان هه‌موو هێزه‌کاندا هه‌بێت و کۆتای به‌م کێشه‌یه بێنن له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستاد هه‌یه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت سه‌ره‌تای ده‌سپێکی ئه‌م کۆنگره‌یه له‌مێزی گفتووگۆی نێوان ئێران و ئه‌مریکاوه ده‌ستپێده‌کات.
ووریا کالی گفتووگۆی له‌گه‌ڵ نووسه‌رو جاودێری سیاسی به‌ختیار شاره‌زووری کردوه.
زانیاری زیاتر له‌ده‌قی ووتوێژه‌که‌دایه.