Accessibility links

شه‌ڕڤانانی عه‌فرین: گۆڕی به‌ کۆمه‌ڵ له‌ نزیک فڕۆکه‌خانه‌ی مه‌ننغ دۆزراونه‌ته‌وه‌


شه‌ڕڤانانی هێزه‌کانی عه‌فرین ده‌ڵێن له‌ ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ری فڕۆکه‌خانه‌ی مه‌ننغی له‌شکری چه‌ند گۆڕێـکی به‌ کۆمه‌ڵیان دۆزیوه‌ته‌وه‌ و هه‌ندێـکیان هه‌ڵداونه‌ته‌وه‌ و چه‌ندان ته‌رمیان لێ ده‌رهێناون.

ئامینه‌ مستۆ په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا چووه‌ته‌ سه‌ر شوێنی یه‌ک له‌و گۆڕه‌ به‌ کۆمه‌ڵانه‌ و ڤیدیۆی گرتووه‌. به‌پـێی ڤیدیۆکه‌ پـێناچێت ماوه‌یه‌کی زۆربێت ئه‌و ته‌رمانه‌ له‌وێ نێژرابن.

شه‌ڕڤانه‌کان گوتویانه‌ ژماره‌یه‌ک به‌تانیـیان بینیوه‌ و له‌ پاڵیاندا زه‌ویـیه‌که‌ کێڵرابوو و بۆنێـکی ناخۆشیش ناوچه‌که‌ی گرتۆته‌وه‌، بۆیه‌ شوێنه‌که‌یان هه‌ڵداوه‌ته‌وه‌ و بۆیان ده‌رکه‌وتووه‌ چه‌ندان ته‌رمی تێدایه‌.

هه‌ندێک له‌ ته‌رمه‌کان جل‌وبه‌رگی خه‌ڵکی سیڤیلیان له‌به‌ردابووه‌ و هه‌ندێـکی دیکه‌یان له‌و جل‌وبه‌رگانه‌یان له‌به‌ردابووه‌ که‌ چه‌کدارانی نوسره‌ و داعش له‌به‌ری‌ده‌که‌ن.

هه‌روه‌ها گوتویانه‌ له‌ گوندی عه‌لقه‌میـیه‌ که‌ له‌ پاڵ فڕۆکه‌خانه‌که‌یه‌ گۆڕی به‌ کۆمه‌ڵیان بینیوه‌ که‌ پـێده‌چێت کۆنبن.

هێشتا هیچ تیمێـکی شاره‌زا له‌ بواری هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕی به‌ کۆمه‌ڵ نه‌چووه‌ته‌ سه‌ر شوێنه‌کان‌ تاوه‌کو پشـتڕاستی بکات ئایا گۆڕی به‌ کۆمه‌ڵن‌ یان نا.

XS
SM
MD
LG