Accessibility links

لەشکەری تورکی لە سنوری سوریادا کەمەربەندی خودکوژی و تەقینەوە دەدۆزێتەوە


لەشکەری تورکی لە رۆژی چوارشەممە ووتی هێزەکانی ئاسایشی تورکی دەستیان بەسەر تەقەمەنی و چوار کەمەربەندی خودکوژیدا گرتوون لە ناو چەمەدانی گروپێک لە گومانلێکراواندا کە لەسەر سنووردا لەگەڵ سوریا راگیرابوون.

لە بەیاننامەکەی لەشکەردا هاتووە کە لە نێوان 12 – 15 کیلو تەقەمەنی و چوار کەمەربەند کە شیانی بە کارهێنانیان هەیە لە هێڕشە خودکوژیەکاندا لە ناو دوو لە چەمەدانەکاندا دوزرابوونەوە.

بەیاننامەکە هەر وەها ووتی گروپێک کە پێکهاتبوو لە 34 کەس، چوار پیاو، 10 ژن و 20 مناڵ لە سنووری باشوری رۆژهەڵاتی تورکیادا لە شاروچکەی کارکامیش راگیرابوون.

لەشکەر لە بەیاننامەکەیدا ئاماژەی بە هیچ گروپێکی تیرۆریستی نەکردووە، بەڵام کارکامیش لەبەری سنوری شاروچکەی جەرابلس ی سوری دایە کە ئێستاکە لە لایەن دەوڵەتی ئیسلامیەوە کۆنترۆڵکراوە.

XS
SM
MD
LG