Accessibility links

ئەردۆغان: پێویستە ئەمەریکا لە نێوان ئێمە و پەیەدە یەکێکمان هەڵبژێرێت


سەرۆکی تورکیا ڕەخنەی توند لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەگرێت هەفتەیەک پاش ئەوەی شاندی سەرۆک ئۆباما سەردانی باکوری سوریایان کرد، ئەو شوێنەی کە لەژێر کۆنتڕۆڵی هێزە کوردەکانی سوریایە کە ئەنکەرە بە تیرۆرستیان دەزانێت.

لە لێدوانەکانیدا کە ڕۆژی یەکشەممە بڵاو کراوەتەوە سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی دەبێت واشنتۆن بڕیاری خۆی بدات تورکیا هەڵدەبژێرێت یان پەیەدە بە هاوپەیمانی خۆی.

ئەمەش لە کاتێکدایە بریت مامککۆرک سەردانی کۆبانی کرد ئەو شوێنەی پەیەدە بە هاوکاری هێزی ئاسمانی بەڕێبەرایەتی ئەمەریکا توانی ساڵێک لەمەوبەر توندڕەوانی دەوڵەتی ئیسلامی لەوێ دەربکات.

تورکیا پەیەدە بە تیرۆرست دادەنێت چونکە پەیوەندی لەگەڵ پەکەکە هەیە.

XS
SM
MD
LG