Accessibility links

حاتم مەنبەری: پەیەدە لە نێوان دوو ئەڵترناتیڤی بەددا بوو، بەشداری نەکردن لە ژنێیڤ یان ملکەچی داخوازیەکانی تورکیا


Hatim Manbari
Hatim Manbari

وەکو میدیاکانی تورکی ئاماژەێ پێی دەکەن دیارە لە ژێر فیشاری ئەنکارا، ریاز و هەولێر رێگا لە PYD گیرا بۆ بەشداریکردن لە کۆنفرانسی سێ ژنییڤ، گوایە بە هۆێ ئەوەی پەیەدە ملکەچی داخوازیەکانی تورکیا نەبوە.

Geneva
Geneva

حاتم مەنبەری لێکۆڵەر و چاودێری کاروباری رامیاری لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا سەبارەت بەوەی ئاخۆ بەشداری نەکردنی پەیەدە باش بوو وە یاخود ملکەچی کردن بۆ داخوازیەکانی تورکیا دەڵێت " بە بروای من ئەمانە هەرووکیان ئەڵترناتیڤی باش نیین، ئەوەی کە گەورەترین هێز و تاقە هێزێک کە لە گۆڕەپانی کردەوەدا نوێنەرایەتی و رێبەرایەتی کورد لە رۆژئاوای کوردستان دەکات بەشدار نەکرێ، زۆر بەدە، وە لە بەرامبەر ئەمەشدا پەیەدە داخوازیەکانی دەست لێ هەڵگرێت و ئەوە بکات کە لایەنی کەم تورکیا دەیەوێت، بە هیچ شێوەیەک شیانی نییە لایەنێکی کوردی ئەو کارە بکات، بۆیە لە نێوان دوو بژاردا بەشداری نەکردن وەکو ئەڵترناتیڤێکی کەم بەددتر، مرۆڤ بتوانی حیسابی لەسەر بکات.

کاک حاتم سەبارەت بە بوختانەکانی تورکیا دژ بە پەیەدە، دەڵێت تورکیا وەکو لایەنێک قسە دەکات کە دوژمنایەتی مافی کورد دەکات، بۆیە هەر شتێک تورکیا بیڵێ لە روانگەی ئینسانێکی بێ لایەنەوە کە کێشەی کورد و تورک و سوریا و ناوچە لەبەر چاو دەرباز کات، ئیعتباری نییە، چونکە تورکیا خۆێ لایەنێکی کێشەکەیە.

کاک حاتم دەشڵێت پەیەدە نوێنەرایەتی شێوەیەک لە سیستم دەکات نەک هەر لەگەڵ دەوڵەتی فاشیستی و تاوانباری سوریادا ناگونجێ بەڵکۆ دونیایەک فاسلەی لەگەڵ دەخا لەگەڵ دەوڵەتێکی بە ناو شێوە دیموکراتیکی تورکیاش".

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:44 0:00

XS
SM
MD
LG