Accessibility links

دکتۆر لوئەی جاف باس لە کاریگەری داعش و کۆچ بۆ سەر هەڵبژاردنەکانی فەڕەنسا دەکات


هەڵبژاردنەکانی فەڕەنسا دوابەدوای ئەو هێڕشە تیرۆریستیانەی کە لە 13 ی نۆڤەمبەردا کرایە سەر پاریس جیاوازتر لە هەڵبژاردنەکانی پێشوتری فەڕەنسا کاریگەرییەکانی هەڵمەتی هەڵبژاردن و بابەتی ناکۆکی و مشتومڕە گەورەکان لەبارەی تیرۆر و پەنابەران و کردنەوە یان داخستنی سنورەکان بەڕووی کۆچبەراندا باڵیکێشابوو بەسەر کەشی هەڵبژاردنەکانی فەرەنسادا.

بۆ ئەم مەبەستە رادیۆی دەنگی ئەمریکا گفتووگۆیەکی لەگەڵ سەرۆکی سەرۆکی سەنتەری فەرەنسی- کوردی لە پاریس دکتۆر لوئەی جافدا ئەنجامدا

سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی فەڕەنسا دکتۆر لوئەی دەڵێت: "راستڕەوەکانی فەڕەنسا براوەی خولی یەکەمی هەڵبژاردنەکە بوون و توندترن بەرامبەر پرسی کۆچ و پەنابەریی و بەرامبەر ئەوەی کە فەرەنسا ناتوانێت پەناهەندە وەربگرێت و وە ئیتر فەڕەنسا بۆ پێکەوەگرێدان و پێکەوەهەڵکردنی ئەو پەنابەرانەی کە دێنە فەرەنسا ناتوانن خۆیان بگونجێنن و بە کولتورێکی کۆنەوە دێن بۆ ئێرە و دەیانەوێت ئەو کولتورە بچەسپێنن لە وڵاتێکی وەک فەرەنسادا بۆیە ئازادییەکان کەمدەبێتەوە و کاریگەری نێگەتیڤی دەبێت لەسەر کۆمەڵگەی فەڕەنسا."

لەم وتوێژەدا دکتۆر لوئەی زۆر پرسی گرنگ دەوروژێنێت، وەک پرسی لۆبییە کاریگەریەکانی فەڕەنسا و موسڵمانەکانی فەڕەنسا و پێکهاتە سیاسی و پێگە ئابوریی و ئاکادیمییەکانی لۆبییەکان.

فەرموون لەگەڵ تەواوی وتوێژەکە

please wait

No media source currently available

0:00 0:16:52 0:00

XS
SM
MD
LG